بابەتتەکنەلۆجیا

مێرسێدس لە ٢٠٢٥ەوە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت

مێرسێدس لە ٢٠٢٥ەوە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت

گەرچی لە ئێستادا تێسلا وەک ڕێبەری بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێناسە دەکرێت، بەڵام بەمزووانە چەند ڕکابەری بەهێز لە ئاستی خۆیدا دەبینێت. مێرسێدس دەیهەوێت تا ٤ ساڵی دیکە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم بهێنێت.
ئەم گەڵاڵەیە به وەبەرهێنانی ٤٧ ملیار دۆڵارەوە، تێچووی پێویست بۆ گەشەپێدانی لێکۆڵینەوەکان و هەروەها دامەزراندنی ٨ کارگەی نوێی بەرهەمهێنانی باتری دابین دەکات.
لەم بڕیارە کە له پێناو پاراستنی ژینگەدا پەسەند کراوە، سەرجەم کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و باتری کە بۆ مێرسێدس کار دەکەن، ڕوو دەکەنه گۆڕینی کەرستەکان و ئامێرەکان بۆ ئەوەی تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست کەن تاکوو ئەو ئامانجە تا ٢٠٢٥ بەدی بێت.
مێرسێدس و تێسلا لەم کێبەرکێیەدا تەنیا نین. جەگواریش دەیهەوێت تا ٢٠٢٥ تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم بهێنێت، ڤۆلڤۆ و کادیلاک بەڵێنیان داوە تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان تا ٢٠٣٠ بکەن بە کارەبایی. جێنێرال مۆتۆرز زۆر وەدوا نەکەوت و ڕایگەیاند تا ٢٠٣٥ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی دەبن بە تەواو کارەبایی
لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە نزیکەی ١.٨ ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەمریکادا بەرهەم هاتووه و ئەوەش ٣ قات لە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ساڵی ٢٠١٦ زۆرترە. ئەمریکا لە ئێستادا ١٧%ی ئامرازی کارەبایی دنیا بەرهەم دەهێنێت. ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ ئەو کەسانەی خەمی ژینگە و کەشوهەوا دەخۆن گرینگی هەیە، بەڵام ئەوە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلن کە دەبێت لە کارەکانیاندا شۆڕشێکی مەزن بکەن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە:
https://interestingengineering.com/mercedes-benz-to-go-all-electric-by-the-end-of-the-decade

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button