بابەتزانستە بنەماییەکان

پاریدۆلیا چییە؟

دیاردەیەکی دەروونییە کە مرۆڤ لەنێو هەور و سروشت یان بەرد و شتەکانی دیکەدا وێنە و دەنگی ناسراو و واتادار دەبینێت و دەبیستێت. کەواتە بۆ نموونە دیاردەی پاریدۆلیا دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەموچاوی کەسێک لەنێو شاخەکاندا ببینیت.

هەندێک لە پسپۆڕان دەڵێن ڕەنگە پاریدۆلیا هۆکاری بینینی تەنە فڕیوە نەناسراوەکان (UFO) بێت.

یەکێک لە زانایان دەڵێت پاریدۆلیا لەوانەیە لە مانەوەی مرۆڤدا دەوری گێڕابێت، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە تاریکیدا و لە مەودایەکی دوورەوە بتوانیت دەموچاو بناسێتەوە کە ئەمەش لە مانەوەی مرۆڤدا زۆر گرینگە. لەم ڕێگەوە مرۆڤ دەتوانێت بەخێرایی دۆست و دوژمن لێک جیا بکاتەوە.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

 

سەرچاوە:

www.livescience.com/amp/25448-pareidolia.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button