بابەتژینگە

مانگا دەتوانێت بۆ کێشەی زبڵی پلاستیک فریامان کەوێت!

مانگا دەتوانێت بۆ کێشەی زبڵی پلاستیک فریامان کەوێت!

مامەڵەکردن لەگەڵ زبڵی پلاستیک زۆر دژوارە و زیانێکی زۆر به ژینگە دەگەیەنێت. سەدان ساڵ دەخایەنێت تا سروشت بتوانێت پارچەیەکی بچووکی پلاستیک هەڵوەشێنێتەوە. بەڵام لەم دواییەدا، زانایان بۆیان دەرکەوتووه ئەسیدی ناو زگی مانگا دەتوانێت هەندێک پلاستیک بەخێرایی بتوێنێتەوە. جۆرج گوبیتز، زانستوانی زانستگەی سامانه سروشتییەکان له وڵاتی ئۆتریش (نەمسا) بۆی دەرکەوت کە ئەسیدی ناو زگی مانگا دەتوانێت به ئاوینکردن (هایدرۆلایز)، پۆلیستەرەکانی گیایی سروشتی -که بەشێکە لە خواردنی مانگاکان- لە ناو ورگی مانگادا بتوێنێتەوە.

جۆرج ئەم پرسیارەی بۆ هاته پێش کە ئایا ئەو ئەسیدە دەتوانێت پۆلیستەرە دەستکردەکانیش هەر وا بتوێنێتەوە؟ لە دواییدا بۆی دەرکەوت کە ئەو ئەسیدە دەتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا پلاستیکی PET، هەروەها پلاستیکی PBAT و بایۆپلاستیک PEF بپرتووکێنێت و لە ناوی ببات. پێشتر زانایان چەند جۆره میکرۆبیان دۆزیبووەوە کە دەتوانێت پلاستیک شی بکاتەوە، بەڵام ئێستا تراوی ناو زگی مانگا بە هۆی هەبوونی چەند ئەنزیم و میکرۆبی تایبەتەوە، زۆر بەهێزتر وەبەر چاو هاتووه. لەبەردەستبوون و هەرزانبوونی ئەم مادەیە ئەم مزگێنییە دەگەیەنێت که ڕیگەیەکی باش بۆ گرفتی زبڵی پلاستیک دۆزراوەتەوە. Georg Guebitz Hydrolysis

هایدرۆلایز، ئاوێن (کاردانەوەی کیمیایی لەگەڵ ئاو) PET Polyethylene terephthalate PBAT Polybutylene adipate terephthalate PEF Polyethylene Furanoate

وەرگێڕ: کەریم بایرامی چاودێری

زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە: https://interestingengineering.com/microbes-in-cow-stomachs-may-help-our-plastic-problem

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button