بابەتتەندروستی

مووە سپییەکان (خۆڵەمێشییەکان) دەتوانن ڕەش ببنەوە!

مووە سپییەکان (خۆڵەمێشییەکان) دەتوانن ڕەش ببنەوە!

بەڵگەیەکی تر کە دەسەلمێنێت پیری ڕەوتێکی هێڵی و نەگۆڕ نییە و دەکرێت بوەستێت یان پێچەوانە ببێتەوە! توێژەران دەڵێن ئێستا دەتوانن ئەوەی لە کاتی سپی بوونی موودا ڕوو دەدات ئەندازە بگرن و بەڵگە سەرەتاییەکان وا نیشان دەدات کە ئەم ڕەوتە هەندێک کات پێچەوانە دەبێتەوە. توێژەرەکان ڕێژەی لەدەستدانی ڕەنگی مووی ١٤ بەشداربوویان ئەندازە گرت کە ئاستی سترێسی حەفتانەیان تۆمار کردبوو. ئاکامەکە سەرنجڕاکێش بوو: هەرچی بەشداربوویەک سترێسی زیاتر بووە، ئاستی لەدەستدانی ڕەنگی مووەکانیشی زۆرتر بووە؛ بەڵام مارتین پیکارد* مامۆستای زانکۆی کڵۆمبیا و بەڕێوەبەری توێژینەوەکە، دەڵێت: “بە کەمبوونەوەی سترێس مووەکان دووبارە ڕەنگی گرتووەتەوە!” کاتێک ڕەنگەکە گۆڕا، تیمی توێژینەوەکە ٣٠٠ پڕۆتینیان تۆمار کرد.

ئەوان بۆ پێشبینی ئەو شتەی لە درێژماوەدا، ڕەنگە بەسەر مووی مرۆڤدا بێت، مۆدێلێکی بیرکارییان دروست کرد کە نیشانی دەدات لە ژیانی هەر کەسێکدا خاڵێک هەیە کە سترێس دەتوانێت بەشێوەی کاتی ببێتە هۆی لەدەستچوونی ڕەنگی موو؛ بەڵام ئەگەر سترێس داببەزێت ئەوا ڕەنگەکە دەگەڕێتەوە. ئەم بەڵگە دەچێتە پاڵ بەڵگەکانی تر لەسەر ئەم بابەتە کە: پیری ڕەوتێکی بایۆلۆژیکی هێڵی و نەگۆڕ (fixed) نییە، دەکرێت بوەستێت یان تەنانەت بەشێوەی کاتی پێچەوانە ببێتەوە! *Martin Picard یەکەمین مووی سپیی ئێوە کەی دەرکەوت؟ قەت بووە ڕەنگی مووە سپییەکانتان بگەڕێتەوە؟

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

خوێندنەوەی زیاتر: https://www.medscape.com/viewarticle/954379?src=soc_ig_210709_mscpedt_news_mdscp_grey&faf=1&utm_campaign=later-linkinbio-medscape&utm_content=later-18727842&utm_medium=social&utm_source=linkin.bio

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button