بابەتتەکنەلۆجیا

یەکەم پردی پۆڵایینی چاپکراو به پرینتەری ٣ ڕەهەندی

یەکەم پردی پۆڵایینی چاپکراو به پرینتەری ٣ ڕەهەندی

بەرهەمی کارکردنی ٤ ڕۆبۆت لە ماوەی ٦ مانگدا، ئەم پرده نەخشینەیە کە مزگێنی ئاسۆیەکی نوێ لە ئەندازیاریی بیناسازی دەدات.

ئەگەر بە لێواری ڕووباری Oudezijds Achterburgwal لە ئامستەردامدا پیاسە بکەن، پردێکی پۆڵایینی جوان و نەخشین سرنجتان ڕادەکێشێت. ئەمە یەکەمین پردی پۆڵایینی دنیایە کە به پرینتەری ٣ ڕەهەندی چاپ کراوە.
لەم پرۆژەیەدا کە لە ٢٠١٥ەوە دەستی پێ کردووه ڕۆبۆتەکان به پۆڵایەک کە ١٥٠٠ پلە گەرم کراوە، چین لەسەر چین پێکهاتەی پردەکە بەرهەم دەهێنن. درێژایی ئەم پردە ١٢ مەتره و ٤٥٠٠ کیلۆ پۆڵای دژەژەنگی تێدا بەکار هاتووه.

بێوێنەبوون، تایبەتمەندیی ئەو پرۆژانەیە کە لە تەکنەلۆجیای چاپی ٣ ڕەهەندی کەڵک وەردەگرن. هەروەها ئەم پردە، تاقیکارییەکی سەرکەوتوو بوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە پۆڵا وەک مادەی سەرەکی بۆ چاپی بەشەکانی پرۆژەیەکی ڕاستەقینه بەکار دێت.
پرۆفیسۆر لیرۆی گاردنێر له کۆلێژی ئەمپریالیی لەندەن ڕایگەیاند: ئەم پرده بۆ ئەوەی خەڵک هاتوچۆی بەسەردا بکەن لە تاقیکارییەکانی خۆڕاگری دەرچووه.
بە هۆی ئەوەی کە تەواوی ئەرکی دروستکردنی پردەکە لە ئەستۆی ڕۆبۆتەکان بووە، شانازیی کرانەوەی پردەکەش بە ڕۆبۆتێک درا و لە ڕێوڕەسمێکدا، شاژنی ‌هۆڵەندا فەرمانی دا بە ڕۆبۆتەکە تاکوو بە دوێردێک (مقەست) شریتەکە ببڕێت و ئەم پردە بۆ هاتوچۆی خەڵک ئاوەڵا بکات.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوه:
Leroy Gardner
Imperial College London

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button