بابەتتەکنەلۆجیا

بۆ بارگاوی کردن مەوەسته!

بۆ بارگاوی کردن مەوەسته!

باترییەکەی بگۆڕه و لێیبخوڕه! ئەو ئۆتۆمبێلانەی به تەختەی خۆر تەیار کراون، دەتوانن داهاتووی گواستنەوە دیاری بکەن. کۆمپانیای Squad Mobility چەشنێک ئۆتۆمبێلی بچووکی بەرهەم هێناوه کە لە وزەی خۆر زیاترین کەڵک وەردەگرێت. کارکردنی ئەم ئۆتۆمبێله بەو شێوەیە کە لە ڕۆژدا لە ڕێگەی تەختەی سۆلار، لە خۆر وزە وەردەگرێت و ئەگەریش باترییەکەی بەرەو بەتاڵبوون بچێت، ئەوە لە وێستگەکانی تایبەت دەکرێت باترییەکەی به یەکێکی پڕ بگۆڕێتەوە. ئەم ئۆتۆمبێله بچووکه بۆ هاتوچۆی ناو شار تەرخان کراوه، زۆرینەی خێراییەکەی دەگاته ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوەندە بچووکیشە که دەکرێت ٣ دانەیان له جێگەی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی پارک بکرێت.

ئەم ئامرازه کە هیچ دووکەڵ و کاربۆنێک ناداتە دەر، به یەک جار گۆڕینی باترییەکەی تا ١٠٠ کیلۆمەتر ڕێ دەپێوێت و ئەگەریش خۆ وەبەر تیشکی خۆر بدات، وزەی پێویست بۆ پێوانی ٢٠ کیلۆمەتری دیکە وەردەگرێت. جێگای ٢ کەسی تێدا دەبێتەوە و تا کۆتایی ٢٠٢٢ دەخرێتە بەردەستی کڕیاران. گەرچی ئەو ئامرازانەی به تەختەی خۆر تەیار کراون دەتوانن مزگێنیدەر بن بەڵام زانستی ئەندازیاری هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی که ئۆتۆمبێلێک دروست بکات کە هیچ پێویستی به بارگاویکردن نەبێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button