بابەتتەکنەلۆجیا

لە چین بیابانەکان دەکرێنە کێڵگە!

لە چین بیابانەکان دەکرێنە کێڵگە!

ئایدیای گۆڕینی بیابانێکی وشک و بێئاو بۆ بێستان و دارستان مزگێنیدەرە، بەڵام چۆن دەکرێت؟ بەپێی بەراوردی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ٤١%ی وشکانیی زەوی، بیابانێکی بێئاو و شیناوەرده. ئەگەر بتوانین ئەو زەوییانە بکەینە زەویی کشتوکاڵ، ئەوە لە بەرهەمهێنانی خۆراکی دونیا پێشکەوتنێکی بەرچاو ڕوو دەدات. ئەم باسە بۆ وڵاتی چین بە ڕووبەری ٣.٥ ملیۆن کیلۆمەتری دوو جاوە کە تەنیا ١٢%ی خاکەکەی شیاوی کشتوکاڵە، گرنگییەکی بەرچاوی هەیە.  ساڵی ٢٠١٦، زانایانی زانستگەی Chongqing Jiaotongی چین ڕایانگەیاند شێوازێکی کارامەیان دۆزیوەتەوە کە بیابان دەکاتە کێڵگە. شێوازی چینییەکان بریتییە لە دروستکردنی هەویرێکی پێکهاتوو لە سێلۆلۆزی گیایی کە دەتوانێت توانای خاک و زیخی بیابان بۆ ڕاگرتنی ئاو، ماددە کانزاییەکان، هەوا، میکرۆب و ماددە بەسوودەکانی دیکە، بۆ گەشەکردنی گیا زیاتر بکات. ئەم هەویره لە پارچەیەکی ١.٦ هێکتاری لە بیابانی پارێزگای مەغۆلستان بڵاو کرایەوە و دوای ماوەیەک خاکەکەی بوو بە کێڵگەیەک کە تەماتە و برنج و گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامیی تێدا بەرهەم دەهات. هەروەها ڕایانگەیاند: ئەو زەوییانەی بەم شێوازە لە بیابانەوە دەکرێنە کێڵگە، لەچاو زەوییەکی کشتوکاڵی ئاسایی، بۆ بەرهەمهێنانی گیایەکی یەکسان، بە ئاوێکی کەمتر، بەرهەمی زۆرتر دەهێنێت، هەروەها پێویستیی بە کووت لەم زەوییانە یەکجار کەمتر بووە. شایەنی باسە، گەرچی گۆڕینی بیابان بۆ کێڵگە لە یەکەم ڕوانگەدا کارێکی ئەرێنی و سوودمەند دێتە بەرچاو، بەڵام دەستتێوەردانی سروشت و گۆڕینی ئێکۆسیستمی سروشتی دەتوانێت باڵانسی ژینگە تێک بدات.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button