بابەتتەندروستی

?چەندە دەخایەنێت کە عاشق ببیت؟

چەندە دەخایەنێت کە عاشق ببیت؟

ئەوان پێی دەڵێن کیمیا، بەڵام زانست بەس نییە بۆ وەڵامدانەوەی چۆنیەتی عاشقبوون. ئەمە بەپێی هەر کەس جیاوازە و دەگەڕێتەوە بۆ زۆر فاکتەر، لەوەیەوە بگرە کە چەندە ڕۆخساری کەسێکت پێ سەرنجڕاکێش بێت تا ئەوەی کە چەندە لەگەڵیدا هەست بە ئاسوودەیی بکەیت. هەندێک لە توێژینەوەکان ڕوونیان کردووەتەوە کە کاتی هەوەڵین هەست بە هەڵفڕینی ئێمە لە مێشکدا چ ڕوو دەدات یان ئەوەی کە چەندە دەخایەنێت تا خەڵکی بکەونە داوی عەشقەوە؟ ڕاپرسییەک لە ساڵی ۲۰۱۳دا نیشانی داوە کە کاتی وتنی “ئەمن عاشقی تۆم” لە ژنان و پیاواندا جیاوازە. تێکڕای کات بۆ ئەوەی کە پیاوان عاشق ببن ٨٨ ڕۆژە لە کاتێکدا دروستبوونی هەمان هەست بۆ ژنان ۱۳٤ ڕۆژ دەخایەنێت. لە ساڵی ۲۰۱۷ سایتێکی دیکە بە ناو ئیلیت سینگڵز ڕاپرسییەکی دیکەی ئەنجام دا کە دەرکەوت لە سەددا ٦۱ی ژنان و ۷۲ی پیاوان بڕوایان بە عەشق لە نیگای یەکەمدا هەیە. عەشق چۆن کاریگەری دادەنێت لەسەر مێشک؟ گەر لە ڕووی دەمارییەوە سەیری بکەین، کاتێک هەست بە خۆشەویستی دەکەین ناوەندەی پاداشتی مێشکی ئێمە بە هەندێک هۆرمۆنی وەک ئۆکسیتۆسین و ڤاسۆپرێسین چالاک دەبێتەوە. هەندێک لە توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە تەنیا سەیرکردنی کەسێک کە خۆشت دەوێت دەتوانێت هەمان ناوچەی مێشک چالاک بکاتەوە بۆ ئەو هەستی سەرخۆشییە کە بە کەڵکوەرگرتن لە هەندێک دەرمانیش دروست دەبێت.

ئارتۆر ئارۆنی دەروونناس کۆمەڵێک پرسیاری ساز کردووە کە دەتوانێت ئەم پڕۆسەیه خێراتر بکاتەوە و یارمەتیی جووتەکان دەدات بۆ ئەوەی خێراتر عاشق ببن کە ناسراوە بە “۳٦ پرسیار کە دەبێتە هۆی خۆشەویستی” و پێوستی بە هەست ناسکیی کەسەکان و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانی ژیانی یەکدی هەیە و ئەمەش دەتوانێت دڵداری زیاتر بکات و ببێتە هۆی خۆشەویستی نێوانیان. هەرچەندە ئەمانە پرسیارگەلێکی خێرا نین بۆیە دەتوانێت ماوەیەک بخایەنێت تا بگات بەسەر هەموویاندا. بە زیادبوونی ئەپەکانی دۆستدۆزینەوە، لە ماوەی کەرەنتینە بە بۆنەی کۆرۆنا ڤایرۆسدا، لە ۲۰۲۰ەوە خەڵک خۆشەویستیان دەدۆزییەوە بەبێ ئەوەی کە تەنانەت لە شوێنی ژیانی ئەواندا بێت. لە ڕاپرسییەک کە لە ساڵی ۲۰۲۱ کە لە بەرنامەیەکی دۆستدۆزینەوەدا ئەنجام درا؛ دەرکەوت کە ئێستا لە سەددا ٦۷ی خەڵک بڕوایان وایە کە دەکرێت عاشقی کەسێک بیت کە لە نزیکەوە نەتدیوە بۆیە ڕەنگە بە سادەیی عاشق بوون بە مانای ئەوە بێت کە تۆ چەندە بە خێرایی وەڵامی پەیامەکانی دەدەیتەوە

oxytocin ئۆکسیتۆسین

vasopressin ڤاسۆپرێسین

Arthur Aron ئارتۆر ئارۆن

وەرگێڕ: هانا جاری

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button