بابەتتەکنەلۆجیا

یارمەتیدانی ژیریی دەستکرد لە گۆڕینی پیشە

ئامادەی پیشەکەت بگۆڕیت؟ ژیریی دەستکرد دەتوانێت لەم بوارەدا یارمەتیت بدات.

بەپێی هەندێک لە خەمڵاندنەکان، هەر تاکێکی ئوسترالی لە ژیانی پیشەیی خۆیدا پێنج بۆ حەوت جار پیشەکەی دەگۆڕێت. ئەم ژمارەیەش لەوانەیە لەگەڵ بەئۆتۆماتبوونی کار بە هۆی تەکنەلۆجیای نوێ، زۆربوونی بەرهەمهێنان و چارەسەربوونی قەیرانە ئابوورییەکان پەرە بستێنێت. لەناوچوونی ئیشەکان دیاردەیەکی نوێ نییە –لەم دواییانەدا ئۆپەراتۆری ئاسانسۆرتان بینیوە؟– خێرایی ئەم گۆڕانکارییە ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و هەڕەشەی بێکارکردنی ژمارەیەکی زۆر کرێکاری لێ کەوتووەتەوە. تەکنەلۆجیا نوێیەکان، پیشەی نوێش دەخولقێنن، بەڵام ئەو لێهاتووییانەی کە ئەوان پێویستیان پێیەتی زۆر جار لەگەڵ پیشە کۆنەکاندا یەک ناگرنەوە. بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی پیشەکەمان بگۆڕین دەبێت هەم لێهاتووییەکانی هەنووکەمان بگەیەنینە لووتکە، هەم لێهاتوویی نوێ بە دەست بهێنین.

بەڵام ئەگەر بۆشایی نێوان لێهاتووییە کۆن و نوێیەکان لە ڕادەبەدەر بێت، لەوانەیە ئەم پیشەگۆڕینانە تووشی کێشە بن. ئێمە سیستمێکمان بۆ پێشنیارکردنی گۆڕینی پیشە بەرهەم هێناوە، کە بە کەڵکوەرگرتن لە فێرکاریی ماشین، زیاتر لە ٨ ملیۆن بانگەشەی هەلی کاری سەرهێڵ تاوتو‌ێ دەکات تا بزانێت کام لەو پیشە گۆڕینانە سەرکەوتوو دەبن. ئەم سیستمە، سەرەتا بە پێوانەکردنی لێکچوونەکانی نێوان لێهاتووییە پێویستەکانی هەر پیشەیەک دەست پێ دەکات. بۆ نموونە، ژمێریارێک دەتوانێت ببێت بە تاوتوێکارێکی دارایی چونکە لێهاتووییە پێویستییەکانیان لە یەک دەچێت، بەڵام دەرمانکارێکی ئاخاوتن ئەستەمە بتوانێت ببێت بە تاوتوێکارێکی دارایی، چونکە کۆمەڵێک لێهاتوویی زۆر لە یەک جیاوازیان هەیە. پاشان، ئێمە کۆمەڵێک پیشەگۆڕینی جیهانی ڕاستەقینەمان چاو لێ کردووە بۆ ئەوەی بزانین ئەم پیشەگۆڕینە ڕەمەکییانە بەرەو چ ڕێچکەیەک دەڕۆن. بۆ نموونە ژمێریارەکان ئەگەری زۆرترە بتوانن ببن بە تاوتوێکارێکی دارایی تا پێچەوانەکەی. لە کۆتاییدا، ئەم سیستمەی ئێمە دەتوانێت پێشنیازی گۆڕینی پیشەیەکتان پێ بدات کە ئەگەری سەرکەوتنتان تێیدا زیاترە و پێتان دەڵێت پێویستتان بە چ لێهاتووییگەلێکە تاوەکوو سەرکەتوو بن. هەڵسەنگاندنی لێکچوونی پیشەکان سیستمەکەی ئێمە بۆ ئەوەی دیاریی بکات هەر لێهاتووییەک چەندە بۆ ئیشێکی تایبەت گرینگە، بە بەکارهێنانی بانگەشە سەرهێڵەکانی هەلی کار لە ٢٠١٨ەوە، لە پێوەرێک کەڵک وەردەگرێت کە ئابووریزانان پێی دەڵێن “بەرژەوەندیی بەراوردیی بەرچاو” (RCA).

ژیری دەستکرد

لە نەخشەکەی سەرەوەدا لە ساڵی ٢٠١٨، لێکچوونی نێوان ٥٠٠ لێهاتوویی لە بانگەشەکانی هەلی کار لە ئوسترالیادا خراونەتە پێش چاو. کاتێک کە دەزانین لێهاتووییە جۆراوجۆرەکان چەند لە یەکتر دەچن، دەتوانین بەپێی لێهاتووییە پێویستەکان، ڕادەی لێکچوونی پیشە جۆراوجۆرەکانیش بخەمڵێنین. ئەم وێنەیەی خوارەوە لێکچوونی نێوان پیشەکانی وڵاتی ئوسترالیا لە ساڵی ٢٠١٨دا نیشان دەدات. هەر کام لە خاڵەکان پیشەیەکی تایبەت نیشان دەدەن و ڕەنگەکان ئەو مەترسییە نیشان دەدەن کە بڕیارە لە دوو دەیەی داهاتوودا بەرەوڕووی هەرپیشەیەک ببێتەوە (شین مەترسییەکی کەم و سوور مەترسییەکی زۆر نیشان دەدات).

 

 

speech therapist: دەرمانکاری ئاخاوتن

وەرگێر: سومەیە کەریمی

چاودێری زمانی: سامان ئیبراهیمی

هەڵەگری زانستی: ئارمین شەریفی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button