بابەتتەکنەلۆجیا

هێزگەی سووتەمەنیی تۆریوم

چین خەریکه هێزگەی سووتەمەنیی تۆریوم لێدەدات

ڕیەکتۆری ناوکیی چین، به سووتەمەنیی تۆریومەوە خەریکه قۆناغی لێکۆڵینەوەکان تێپەڕ دەکات.زانستمەندان دەڵێن ئەگەر ئەم ئەزموونە سەرکەوتوو بێت، چین دەبێته یەکەم وڵات کە هێزگەی تۆریومی هەیه. ئەگەر بێت و ئەم ڕیەکتۆره بە ئامانجەکانی خۆی بگات، ئەوە جێگرەوەیەکی باش بۆ سووتەمەنیی ناوکیی یورانیوم دەبێت. ئەم ڕیەکتۆره به شێوازێکی نوێ لەباتی ئاو، خوێ دەکوڵێنێت. ئەمەش تێچووی هێزگەکە دەهێنێته خوارەوە و هاوکات هێمنی ئەو دەباته سەرەوە. لە هەمووی گرینگتر، ڕیەکتۆری سووتەمەنیی تۆریوم، لەچاو ڕیەکتۆری ئاسایی یورانیوم، زۆر کەمتر پاشماوەی تیشکەچالاک دروست دەکات. تۆریوم (Thorium) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان بە هێمای کیمیایی «Th» و گەردیلە ژمارەی ٩٠ەوە، ڕەنگی زیوینه و له سروشتدا به ڕێژەیەکی زۆر لاواز تیشکەچالاکه.

ئەندازیاری ناوکی، لیندۆن ئێدواردز له ئۆسترالیاوە دەڵێت: “تۆریوم یەکجار زۆرتر له یورانیوم لەبەردەسته و ئەگەر ئەو تاقیکارییه سەرکەوێت، مرۆڤ به سووتەمەنییەکی هەرزان و خاوێن گەیشتووه. گەڵالەی ئەم هێزگەیە له پارێزگای گانسوو له ناوچەی سەحرای گۆبی هەڵکەوتووە کە لە مانگی گەلاوێژەوە دەستی پێ کردووە. پەیمانگەی فیزیای شانگهای به وەبەرهێنانی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار، لە ساڵی ٢٠١١ەوە خەریکی داڕشتنی تایبەتمەندییەکانی ئەم گەڵاڵەیە. ئەم هێزگەیە بۆ جاری یەکەم تەنیا ٢ مێگاوات هێز بەرهەم دەهێنێت، بەڵام بڕیار وایه لە ئەگەری گەیشتن بە ئامانجەکانی، هێزگەیەکی ٣٧٣ مێگاواتی تا پێش ساڵی ٢٠٣٠ دروست بکرێت. وڵاتی چین بڕیاری داوە تا ساڵی ٢٠٥٠ ڕێژەی کاربۆنێک کە دەیداته هەوا، بیگەیەنێت بە سیفر. ئەم جۆره هێزگەیەش بۆ بەدیهاتنی ئەم بڕیاره زۆر کاریگەرە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button