بابەتتەکنەلۆجیا

ئەم بەلەمە به خێرایی km/h ٦٠ بەبێ دووکەڵدان بەسەر ئاودا “دەخلیسکێت”!

ئەم بەلەمە به خێرایی km/h ٦٠ بەبێ دووکەڵدان بەسەر ئاودا “دەخلیسکێت”!

کۆمپانیای هۆلەندی Edorado بەلەمێکی کارەبایی بەرهەم هێناوه که گازی گوڵخانە بڵاو ناکاتەوە و بڕیار وایه ببێته پێشەنگی نەوەی نوێی بەلەمە کارەباییەکان. خێرایی بەلەمی ئێدورادۆ S8 لە زۆرترین ئاستدا دەگاته ٣٨ گرێ (٦٠ کیلۆمەتر) لە یەک کاتژمێردا. بەڵام شێوازی ڕۆیشتنی لەگەڵ بەلەمەکانی تردا جیاوازه؛ ئەم بەلەمە لەناو شەپۆلەکاندا مەلە ناکات بەڵکوو بەسەریاندا دەخلیسکێت، بەبێدەنگی دەڕوات و هەستی فڕین بەسەر ئاودا بە مرۆڤ دەبەخشێت. درێژایی S8 ٨.٤ مەترە، پاناییەکەی ٢.٥ مەتر و قورساییەکەیشی ١٩٥٠ کیلۆیه. بە هەبوونی دوو بزوێنەرەوە سەرجەم هێزەکەی ٥٠ کیلۆواتە و پاکێجێکی باتری ٨٠ کیلۆواتیشی لەسەرە کە هێزێکی وا بە بزوێنەرەکانی بەلەمەکە دەدات تاکوو بتوانێت بۆ نزیکەی ١.٥ کاتژمێر بە زۆرترین خێراییەوە بەسەر ئاودا بڕوات. سیستمی کۆنترۆڵی ئۆتۆماتیک، خێرایی بەلەمەکە به شێوەی سەربەخۆ کۆنترۆڵ دەکات و ئەرکی سووڕانەوە و تەنانەت پاڵدانەوەش دەگرێته ئەستۆ. بەلەمی S8 لە داهاتوویەکی نزیکدا به نرخی ٤١٤ هەزار دۆلار لە بەردەست دەبێت. کەواتە دەتوانین بڵێین سواربوونی ئەو بەلەمە، ڕابواردنێکی شاهانەیە!

وەرگێڕ: کەریم بایرامی چاودێری

زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button