بابەتتەندروستی

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ٢٠٢١

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ٢٠٢١ بەخشرا به دوو زانستوانی ئەمریکی

دوای دانیشتنی ئەمڕۆی کۆڕی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە وڵاتی سوید، بڕیار درا خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی/زیندەوەرناسیی ئەمساڵ به هاوبەشی بدرێت بە دەیڤید ژولیوس و ئاردم پاتاپۆتیان بە بۆنەی “دۆزینەوەی هەستەوەری پلەی گەرمی و هەستی دەستلێدان”. توانای ئێمە بۆ هەستکردن بە گەرمی و ساردی و هەروەها هەستی دەستلێدان، بۆ ژیان و زیندوومانەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ دنیای دەوروبەری خۆماندا زۆر پێویسته. بەڵام دەماری ئێمە چۆن هەست بەو شتانە دەکات؟ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیاره، خەڵاتی ۱۰ ملیۆن کرۆنیی ( ١.١٥ ملیۆن دۆلار) نۆبڵی بۆ دوو زانستوانی ئەمریکی بە دیاری هێنا. دەیڤید ژولیوس، بۆ دۆزینەوەی هەستەوەری پلەی گەرمی، لە کەپسایسین که پێکهاتەیەکی تیژ له بیباری سووره و دەبێته هۆی ئەوەی پێست هەست بە سووتان بکات، کەڵکی وەرگرت. ئاردم پاتاپۆتیان بە کەڵکوەرگرتن له خانەی هەستیار به پەستان، توانیی هەستەوەرەکانی پێست که لە هەمبەر بزواندن و جووڵاندن هەستیارن بدۆزێتەوە. ئەم سەرکەوتنانه بوون بەهۆی ئاگاداربوونەوە لە چۆنیەتیی هەستیاریی دەماری لەش به گەرمی و ساردی و جووڵانەوە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button