بابەتتەکنەلۆجیا

تایەی بێهەوا

تایەی بێهەوای میشلان بۆ یەکەم جار بەسەر شەقامەکاندا دەڕوات

ساڵانە زیاتر لە ٣ ملیار تایە لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت. ئەم تایەگەلە دوای تەواوبوونی تەمەنیان، فڕێ دەدرێنه ناو زبڵدانەوە. هەروەها سووتاندنیشی به ڕێژەیەکی یەکجار زۆر گازی ژەهراوی دەداته هەوا. بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە، یەکەم ڕێگه، بەرهەمهێنانی تایە لە مادە سروشتییەکانە تاکوو زووتر بگەڕێنەوە ناو سروشت. دووەم، بەرهەمهێنانی تایەیەکە کە لە هەمبەر سوان و لەناوچوون، زۆرتر خۆ ڕابگرێت و درەنگتر پێویستی به گۆڕین هەبێت. کۆمپانیای فەڕەنسی میشلان، لە هەر دوو ڕێگه بۆ بەرهەمهێنانی تایەی ژینگەپارێز کەڵکی وەرگرتووه. میشلان لە ٢٠٠٥ەوە بەدوای دروستکردنی تایەیەکە کە پەنچەر نەبێت.

لە پاش زیاتر له یەک دەیە لێکۆڵینەوە و تاقیکاری، بۆ یەکەم جار ئەم تایەیەی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی تاقی کردەوە. بیرۆکەی میشلان، تایەیەکە کە پێویستی به پڕکردنەوە بە با نییه و هیچ کاتیش کون نەبێت. ئەم تایە که ناوی UPTISه بریتییە له چەرخێکی ئەلەمنیومی که به پلاستیکی بەهێز، تێکەڵاو لەگەڵ ڕیشاڵی شووشە دروست کراوه. ئەم تایە تا ساڵی ٢٠٢٤ بۆ بەکارهێنانی گشتی لە بەردەست دەبێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سۆران ڕۆستەمیان

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button