بابەتژینگە

ژیرترین ئەندازیارانی ناو سروشت

ژیرترین ئەندازیارانی ناو سروشت

ئەگەر چاو لە شارە مێروولەیەک بکەن، بێجگە لە کەمێک خۆڵ کە هەڵدراوەتەوە هیچ نابینن، بەڵام ئەگەر قووڵتر بڕوانن، دنیایەک لە ئاسەواری بیناسازی و ئەندازیاریی سەرسووڕهێنەر لە ژێر زەوی دەبیننەوە. ئەم شارە کە هەندێک جار قووڵاییەکەی تا ٨ مەتر دەڕوات، به هەزاران مێروولە لە ماوەی دەیان ساڵ دروستیان کردووه.

زانستوانانی پەیمانگەی تەکنەلۆجیای کالیفۆرنیا Caltech، هان دران کە ئاکاری مێروولەکان لە کاتی دروستکردنی شارەکانیان تاوتوێ بکەن، بەڵکوو لەم بوونەوەرە بچووکانە یەک دوو هونەر و پیشەی ژیرانه بۆ هەڵکەندنی زەوی فێر بن و کەڵکی لێوەرگرن. تەکنیکێک کە بۆ پیشەسازیی جۆراوجۆر وەک دروستکردنی تونێلەکان، کانگەکان و تەنانەت کشتوکاڵ بەکارمان دێت. زانایانی کالتێک به سەرپەرشتی خۆزه ئاندرادێ، مامۆستای ئەندازیاریی بیناسازی، ئاکاری مێروولەکانیان لە نزیکەوە چاو لێکرد تا بزانن کە چۆن بیناکانی خۆیان دروست دەکەن. ئەوان مێروولەکانیان لە ژوورێکی بچووکی شووشەیی پڕ لە خۆڵ بەرەڵا کرد و به وێنەی تێشکی X لە جموجۆڵەکانیان لە ناو خۆڵەکەدا ئاگادار دەبوونەوە.

بەم شێوەیە توانیان مودێلێکی سێ ڕەهەندی لە شاری مێروولەکان بە دەست بهێنن. ئاندرادێ و هاوکارانی ئەم شتانەیان بۆ ڕوون بۆوه: ١- تونێلەکان تا ئەوەندەی دەکڕێت ڕاستەوخۆ بەرەو خوار ڕادەکێشن. بەملا و بەولادا ناچن و کاری زیادی ناکەن. ٢- لە کاتی هەڵکەندندا زۆرترین سەربەرەژێر دەدۆزنەوە و لە هەڵکەندنی ئاسۆیی خۆ دەبوێرن.

ئەگەر ئەم کارە نەکەن لەوانەیە هێلانەکە لە ژێر قورسایی خۆیدا بڕووخێت و مێروولەکان وە بن بکەون سێهەمین و گرینگترین دەسکەوتیش کە دەتوانێت بۆ زانستی هەڵکەندنی تونێل بۆ مرۆڤ قازانجی هەبێت ئەوەیه: ٣- هاوکات کە دەنکە دەنکەی خۆڵ لە ژێر زەوی دەردێنن، وا لە دەنکە بەجێماوەکان دەکەن کە قایم و پتەو لە جێگەی خۆیان نەجوولێنەوە. مێروولەکان دیواری تونێلەکە بە قۆزاخەی بچووک بچووک دادەپۆشن و بەم جۆرە دیوارەکە خۆڕاگر و بەهێز دەکەن تا به فکرێکی ئاسوودە لەوەی کە تونێلەکە بە سەریاندا ناڕووخێت درێژه به کاری خۆیان بدەن.

Cocoon (کەلوو (فارسی: پیلە

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button