بابەتتەندروستی

دەرمانێکی دژەڤایرۆسی هیوابەخش بۆ کۆرۆنا

دەرمانێکی دژەڤایرۆسی هیوابەخش کە ٩٠٪ خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن بە هۆی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە

کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند کە حەبێکی دژەڤایرۆسی کۆرۆنای بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە کە دەتوانێت بە ڕێژەیەکی بەرچاو خەواندن لە نەخۆشخانە یان مردن بە هۆی کۆرۆناوە دابەزێنێت. لەم تاقیکردنەوەدا ٧٧٥ کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا بەشدار بوون کە هیچ کامیان پێکوتەی کۆرۆنایان لێ نەدرابوو.

نزیک نیوەی ئەم کەسانە حەبەکەیان پێ درابوو و نیوەکەی تر پلاسیبۆ (دەرمانێکی لە قەستی). دوای مانگێک لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە، دوای هەڵسەنگاندنی ئەو دوو دەستەیە، دەرکەوت ئەو کەسانەی کە دەرمانی دژەڤایرۆسەکەیان وەرگرتووە ٨٩٪ ئەگەری مردن و خەواندنیان کەم بووەتەوە. لەو کەسانەی کە دەرمانەکەیان وەرگرتبوو کەس نەمرد بەڵام لەو کەسانەی پلاسیبۆیان وەرگرتبوو ٧ کەسیان مردن.

کۆمپانیای فایزەر دەڵێت کە دەیهەوێت بە زووترین کات داوای مۆڵەتی فەرمی بکات بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکە.

باشیی ئەم دەرمانە ئەوەیە کە دوای تووشبوون بە کۆرۆنا بە نەخۆشەکە دەدرێت.

 

Pill  حەب

Hospitalize خەواندن لە نەخۆشخانە

Pfizer فایزەر

Vaccine پێکوتە

Placibo پلاسیبۆ

وەرگێڕ: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button