بابەتتەندروستی

ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره

ژمارەی تووشبووان به نەخۆشیی شەکره (دیابێت) لە ١٠٨ ملیۆن کەس لە ساڵی ١٩٨٠وە گەیشتووەتە ٤٢٢ ملیۆن کەس لە ٢٠١٤دا.

ڕێژەی پەرەسەندنی نەخۆشیی شەکره لە وڵاتانی هەژار زیاتر لە وڵاتانی دەوڵەمەنده.
شەکره هۆی سەرەکیی کوێری، لەکارکەوتنی گورچیله، جەڵدەی دڵ و مێشک و بڕینەوەی لاقه.

لە ناوەندی ساڵەکانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٦، مردن به هۆی شەکرە ٥% بەرزتر بووەتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٩دا وەک نۆهەمین هۆی مردن لە قەڵەم درا و ڕاستەوخۆ ١.٥ ملیۆن کەسی کوشت.

پارێزی تەندروست، وەرزش و جووڵانەوە، ڕاگرتنی کێشی گونجاو و خۆبواردن لە تووتن، بەرگری له تووشبوون به شەکرەی جۆری ٢ دەکەن یان دوای دەخەنەوە.
شەکره به پارێز، وەرزشی چڕ و دەرمانی پوخت چارەسەر دەکرێت و چەرمەسەرییەکانی کەم دەکرێتەوە یان وەدوا دەخرێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
پێداچوونەوەی زانستی: ئەیووب مەحموودی
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button