بابەتتەندروستی

ئایا دەبێت ئەوانەی کە پێکوتەیان (ڤاکسین) لێنەداوه لە ماڵەوە بمێننەوه؟

لەم دواییەدا ئۆتریش (نەمسا) دیسان ڕایگەیاند به هۆی هەڵدانەوەی دووبارەی کۆرۆنا، کەرەنتینەیەکی گشتی ڕادەگەیێنێت. بەڵام ئەم جارە ئەم قەدەغەی هاتوچۆیه تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە که پێکوتەیان لێنەداوە.
لە هەفتەی ڕابردوودا، ٢ ملیۆن کەس لە ئەورووپا تووشی کۆرۆنا بوون کە ئەمەش لە چاو هەفتەکانی پێشوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو نیشان دەدات. هەر لەم ماوەیەدا ٢٧ هەزار مردن تۆمار کراوه کە نیوەی ڕێژەی مردووانی هەموو دنیا بە خۆیەوە دەگرێتەوە.
ئۆتریش یەکێک له زۆرترین ڕێژەی تووشبوون به کۆرۆنای لە نێو ئەورووپادا هەیە. وڵاتانی دیکە وەک ئەڵمانیا و هۆڵەندا و چێک، هەفتەی ڕابردوو هەندێک یاسایان بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆی خەڵک له شوێنه گشتییەکان دامەزراند.

سەرەڕای ئەوەی کە ٦٥%ی گەورەساڵانی ئۆتریش به تەواوی ڤاکسینیان وەرگرتووه، دیسان ئەم وڵاته لە چاو وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوای ئەورووپا یەکێک لە کەمترین ڕێژەی کوتانی هەیە. خەڵکانێکی زۆر لەم وڵاتە هەن کە ئێستاش لە ڤاکسین وەشاندن خۆ دەبوێرن.
ئەم کەرەنتینه کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت، بەو کەسانەی ڤاکسینیان لێنەداوە، تەنیا بۆ کڕینی کەلوپەلی پێویست یا چوونه سەر کارەکەیان ڕێگە دەدات. هەرکەسیش ئەم یاسایە پەیڕەو نەکات تا ١٤٥٠ یۆرۆ سزا دەدرێت. پێشتریش ئۆتریش ڕێگەی به ڤاکسین لێنەدراوەکان نەدەدا که بچنە ڕێستورانت و هوتێل و سینەماکان.

 

سەرچاوە

 

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button