بابەتتەکنەلۆجیا

خێراترین بارگەکەری ئۆتۆمبێلی دنیا: باترییەکی پڕ لە ماوەی کەمتر لە چارەکێک

کۆمپانیای چەند نەتەوەیی ABB هەڵکەوتوو لە سویس، کە لە پیشەسازیی کارەبا و ئۆتۆماسیۆندا بەناوبانگە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بارگەکەری ئۆتۆمبێلی خۆی بە ناوی Terra 360 ناساند کە نەک هەر خێراترینه، بەڵکوو هاوکات چوار ئۆتۆمبێل بارگە دەدات.
کۆمپانیای ABB لە ساڵی ٢٠١٠وە خەریکی ژێرخانەکانی بارگەکەری و گەیاندنی کارەبا به ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانه. ئەم کۆمپانیایە تا ئێستا زیاتر لە ٤٤٠،٠٠٠ بارگەکەری جۆری AC و ٢١،٠٠٠ بارگەکەری خێرای جۆری DCی له ٨٨ وڵاتی دنیادا دامەزراندووه. به دەسپێکی فرۆشتنی Terra 360، قەبارەی بازرگانیی بارگەکەرەکانی ABB دەگاته سێ ملیار دۆلار.
به هەبوونی بارگەکەری Terra 360، کاتی تێچووی پڕکردنەوەی باتریی ئۆتۆمبێلەکان هەر ئەوەندەی کاتی وەستان بۆ پڕ کردنەوەی تانکەری بەنزینی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان دەبێت.
ژمارەی ٣٦٠ لە Terra 360 ئاماژە به ٣٦٠ کیلۆوات هێزی ئەم بارگەکەره دەکات، ئەمەش لە بەهێزترین بارگەکەری تێسلا کە ٢٥٠ کیلۆوات هێز دەدات، زۆر بەهێزتره.

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

 

پێداچوونەوەی زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button