ئابووریبابەت

ئێستا چین لە ئەمریکا دەوڵەمەندتره

به پێی هەواڵی بلومبێرگ، دنیا لەم دوو دەیەی ڕابردوودا یەکجار زۆر دەوڵەمەندتر بووه، بەڵام دابەشبوونی ئەم سامانه به تەواوی گۆڕاوە به چەشنێک کە چین، جێگەی ئەمریکای وەک دەوڵەمەندترین نەتەوەی جیهان گرتووەتەوە.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووه که تەنیا ١٠%ی دەوڵەمەندتری خەڵکی دنیا خەریکن دەوڵەمەندتر دەبنەوە.
کۆمپانیای ڕاوێژکاریی مەکێنزی، تەرازنامەی ١٠ وڵاتی دەوڵەمەندی که خاوەنداری ٦٠%ی داهاتی دنیان تاووتوێ کردووه و لە هەواڵەکەی بلومبێرگدا ڕایگەیاندووە: “دنیای ئێستا لە هەموو کات دەوڵەمەندتره. سەرجەم سامانی پوختەی جیهان لە ٢٠٢٠دا گەیشتووەتە ٥١٤ تریلیۆن دۆلار کە لە چاو ساڵی ٢٠٠٠ کە سامانێکی ١٥٦ تریلیۆن دۆلاری بووە گەشەیەکی سەرسوووڕهێنەری بە خۆیەوە بینیوە. لە ئەم ئارایەدا چین زۆرترین بەشی وەبەر کەوتووه: سێیەک له کۆی سامانەکانی جیهان.
سامانی چین لە ساڵی ٢٠٠٠ و کاتێک هێشتا ئەندامی ڕێکخراوەی بازرگانیی جیهانی نەبوو تەنیا ٧ تریلیۆن دۆلار بووە بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا گەیشتووەتە ١٢٠ تریلیۆن دۆلار. ئەمەش نیشان دەدات ئابووری چین لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا به ڕێژەیەکی بەرچاو بەهێزتر بووه.
سامانی ئەمریکا لەم ماوەیەدا دوو قات زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٩٠ تریلیۆن دۆلار، ئەمەش زۆرتر به هۆی هەڵدانی نرخی موڵک لە ئەمریکا بووه. چین و ئەمریکا دوو زلهێزی ئابووری جیهانن بەڵام تەنیا ١٠%ی بنەماڵە دەوڵەمەندەکانی ئەم وڵاتانه لەم گەشەی ئابوورییەدا بەشدار بوون و ئێستاش درێژە به دەوڵەمەندتربوون دەدەن.

ئامادەکردن: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

World Trade Organization (WTO)

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button