بابەتتەندروستی

ئەویندارەکان دڵیان هاواهەنگ لەگەڵ یەکتر لێدەدات

کاتی دیتنی خۆشەویستەکەتان، ناو دەستتان ئارەقە دەکات و دڵەکوتە دەگرن؟ بزانن ئەوە نیشانەی خۆشەویستیی ڕاستەقینەی ئێوە بۆ ئەو کەسەیه!
لە تاقیکارییەک کە لە هۆڵەندا بەڕێوە چوو، لێکۆڵەران چەند کەسیان هێنا بۆ ئەوەی هەر کامیان چاوی به کەسێکی دیکە لە ڕەگەزی جیاوازی خۆی بکەوێت. کاتێک ئەو دوو کەسە لە “جێژوان”ی دیاریکراودا بەیەکەوە دادەنیشتن، هەموو هەستەکانیان چاودێری دەکرا. ئەوان چاویلکەیەکیان لە چاو دەکرد کە جووڵانەوەی چاویان، هەروەها شێوازی پێکەنین، بزە، قسەکردن و بەگشتی هەموو ئاکارێکیان تۆمار بکات.
لە هەمان کاتدا، هەستەوەر بۆ پێوانی لێدانی دڵ و هەروەها هەستەوەری ناسراو به ئەلەکترۆدێرماڵ بۆ پێوانی شێوازی ئارەقەکردنی پێست لەسەر بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە دامەزرا.
لێکۆڵەران به سەرپەرشتیی ئێلیسکا پرۆچازکۆڤا ، دەروونناس لە زانستگەی لیدن، لە بابەتەکەی خۆیاندا نووسیویانه: “ئەگەر هەستێکی ڕاستەقینەی دەروونی هەبێت، ئەوە نیشانەکانی لە جەستەی مرۆڤدا خۆی دەنوێنێت.”
لەم تاقیکارییەدا، هەر کەس چاوی به چەند کەسی دیکە دەکەوت و لەگەڵی قسەی دەکرد و چەند خولەکێک پێکەوە ژوانیان دەبوو. لە ئاکامدا لە بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکە داوا دەکرا ڕێژەی هەستی خۆشەویستیی خۆیان بۆ ئەو کەسە بنووسن.
پرۆچازکۆڤا دەڵێت: “کاتێک ئەو کەسانه تووشی یاری خۆیان دەبوون، لێدانی دڵیان هاواهەنگی یەکتر دەبوو”.
لێکۆڵەران دەڵێن تەنانەت ئەگەر پێکەنین و بزە نەبێت، کاتێک دوو خۆشەویست یەکتر دەبینن، ڕێژەی ئارەقەی پێستیان وەک ڕێژەی لێدانی دڵیان هاواهەنگ دەبێت.
هەرچەند لێکۆڵەرانی ئەو تاقیکارییە دەڵێن ئەو ئاکامانەی بەدەستیان هێناوە ناتوانێت هەموو ئەو پێوەندییە قووڵەی نێوان هەستی دەروونی و کاردانەوە لەسەر ڕواڵەتی مرۆڤەکان نیشان بدات.

electrodermal

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

سەرچاوە

 

 

 

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button