بابەتتەندروستی

چارەسەرێک بۆ هەستیاریی منداڵان بەرانبەر بە شیری مانگا دۆزرایەوە

بڕی ٣%ی منداڵانی قۆناخی پێش قوتابخانە، بەرانبەر بە پرۆتینەکانی ناو شیری مانگا، هەستیارییان (ئالێرژی) هەیە و ئەمە بەربڵاوترین جۆری هەستیاریی خۆراک لە منداڵانی بچووکدایە.
توێژینەوەیەکی بچووک دەڵێت کە کەمکردنەوەی هەستیاری ئەو منداڵانەی کە بەرانبەر بە شیر زۆر هەستیارن، دەکرێت بە خواردنی شیری کوڵاو ڕوو بدات، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت شیری کوڵاو سەرەتا بە بڕێکی کەمەوە بە منداڵان بدرێت و دواتر ئەو بڕە شیرە کوڵاوە زیاتر بکرێت.
پزیشکەکان دەڵێن کە بۆ دڵنیابوون لەم کاریگەرییە پێویستە توێژینەوەی گەورەتر بەڕێوە بچێت و نابێت ئەم دەرمانە بەبێ ڕوانگەیەکی پزیشکی تاقی بکرێتەوە.

وشەکان:
هەستیاری: آلرژی allergy

وەرگێڕ: ئەیوب مەحموودی
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button