ئابووریبابەت

کارکردی کشتوکاڵ لە گەشەی ئابووریدا

کشتوکاڵ دەتوانێت له ڕێگەی بەکارهێنانی ناوخۆیی و هەروەها هەناردەکردن بۆ دەرەوەی وڵات، یارمەتیی گەشەی ئابووری بدات و ئەمانە لە ڕێگەی پەیتاک، ناردن و هاوردەکردنی دەرەکی، ڕانانی سەرمایە و هێزی کار و داشکانی بەهای ئاژاری کشتوکاڵ جێبەجێ بێت کە دەبێته هۆی پەرەسەندنی پیشەسازی.
هەندێک لەو وڵاتانەی که کەمتر پەرەیان‌ سەندووە له قۆناخی سەرەتاییدا، چاو له مۆدێڕن کردنی کشتوکاڵ دەخڵافێنن و پێیان وایه خەریکن قۆناخی گواستنەوەی ئابووری تێپەڕ دەکەن؛ بەڵام ئەنجامی ئەم شێوە، بەزین و شکست خواردنه.
هەر بەم بۆنەوە بە ڕای لۆیی (ئابووریناسی گەورە و خاوەنی یەکێک لە گرینگترین پلانگەلی پەرەسەندنی ئابووری) گەشەی خێرای کشتوکاڵ بۆ پەرەسەندنی ئابووری زۆر پێویسته!
سەرنج بدەن، کاتێک بەشی بورژوا هیچ خۆراکێک بەرهەم نەهێنێت، پەرەسەندنی سەرمایەداری دەبێته هۆی زۆربوونی داواکاری بۆ خۆراک کە ئەم زۆربوونی داواکارییەش دەبێته هۆی بەرزبوونەوەی بەهای خۆراک و هەمووی ئەمانە پێکەوە دەبنە هۆی کەمبوونی قازانجی گشتی.
ئەمە نموونەیەک بوو بۆ زانینی ئەوەی که پیشەسازی، پەیوەندی بە چاکبوونی بەشی کشتوکاڵ هەیە و پێمان دەڵێ گەشەی بەربڵاوی بەرهەمگەلی پیشەسازی به‌بێ گەشەی بەشی کشتوکاڵ ناکرێت.
ئەمانە هۆکاری گۆڕانکاریگەلی زووبەزووی بەشی کشتوکاڵ و پیشەسازی و هەروەها هۆکاری خاوبوونی پەرەسەندنی پیشەسازیی وڵاتانێکه کە له بەشی کشتوکاڵدا بەئەسپایی هەنگاو دەنێن.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، هۆکارەکانی گەشەی خێرای وڵاتی یابان له ساڵەکانی ۱٨٦٤ تا ۱۹۱٤، بزووتنەوەی سەوزی برنج، بەهای کەمی خۆراک و حەقدەستی کەم بووە. هۆی سەرەکیی گەشەی خێرای یابان، بە بۆنەی گەشەی خێرای کشتوکاڵ و پێشکەوتنی تەکنیکی بووه.

 

وەرگێڕ:ئێحسان ئیزەدی
چاودێری زانستی: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

 

سەرچاوە:
پەرەسەندنی ئابووری – ئی واین نافزینگر ٢٠٠٥، لاپەڕەی ١٦٦ و ١٦٧

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button