بابەتتەکنەلۆجیا

مێرسێدس بێنز بۆ ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ وەپێش تێسلا کەوت

مێرسێدس بێنز دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ئەڵمانیا، توانی لە بواری ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆدا وەپێش تێسلا کەوێت.
سیستمی (Drive Pilot)ی مێرسێدس بەم زووانه لە وڵاتانی تریش لەبەردەست دەبێت.
سەرۆکی کۆمپانیای دایملێر، خاوەنی مێرسێدس، ڕایگەیاند بڕوانامەی پێویست بۆ هاتنی ئۆتۆمبێلەکانی خاوەنی سیستمی خۆئاژۆی مێرسێدس بۆ نێو شەقامەکانی ئەڵمانیا وەرگیراوه و بەمزووانە لە وڵاتانی تریش وەردەگیرێت.
بەم حاڵەوە، زۆرینەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی کەڵکوەرگرتن لە سیستمی (Drive Pilot)دا تەنیا ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردایه.
ساڵی داهاتوو مۆدێلەکانی (S-Class) و (EQS) بەم سیستمە تەیار دەبن.
ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا هێشتا خاوەنی سیستمی خۆئاژۆی تەواو سەربەخۆ نین و پێویستیان به چاودێریی ئاژوان (شۆفیر) هەیە.
هەرچەند تێچووی سیستمی خۆئاژۆی مێرسێدس هێشتا دیار نییه بەڵام تێچووی سیستمی (FSD)ی تێسلا، پێشەکی ٩٩ دۆلار و مانگانه ١٩٩ دۆلاره.

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوه

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button