بابەتتەکنەلۆجیا

دڕۆنی گەیاندن

دڕۆنی گەیاندن جارێ بۆ زۆر کەس نامۆیه و وەک دڕۆنی جەنگی کەڵکی بەربڵاوی لێ وەرناگیردرێت.

ساڵی ٢٠١٤ خزمەتگوزاریی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی (Wing) یەکەم کۆمپانیای گەیاندن بوو کە لە ولایەتە یەکگرتووەکان مۆڵەتی کارکردنی وەرگرت. دوای ئەو توانی لە فینلاند و ئۆسترالیاش مۆڵەتی کارکردن وەربگرێت.

ئامازۆنیش مۆڵەتی پێویست بۆ کارکردنی خزمەتگوزاریی خۆی بەناو (Amazon Prime Air)ی وەرگرتووه.
ساڵی پێشوو، بەرنامەی گەیاندنی خواردەمەنی لە ڕێگەی فڕۆکەی بەناو (Foodpanda) لە سینگاپوور تاقی کرایەوە.
نزیکەی ٤٤%ی خەڵکی دنیا لە ئاواییەکان دەژین. تا ئێستا دڕۆنەکان بۆ گەیاندنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ ئەو گوندانەی ڕێگەوبانێکی شیاویان نییه، یارمەتییەکی باشیان داوە. بۆ نموونه ساڵی ٢٠١٦ فڕۆکە ئەمریکییەکان (Zipline) بۆ ناوچە دوورکەوتووەکانی ڕواندا بەرهەمەکانی خوێنیان دەگەیاند.

له ئێستادا بۆ گواستنەوەی کەلوپەل لە ڕێگەی دڕۆن ئاستەنگی کێش و مەودا هەیە. زۆربەی دڕۆنە ئاساییەکان ناتوانن زیاتر له ٢.٧ کیلۆ بەرز بکەنەوە یان زۆرتر له ١٢ کیلۆمەتر بفڕن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سەعدی کیانی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button