بابەتتەکنەلۆجیا

درۆنی کشتوکاڵی

درۆنی کشتوکاڵی بەگشتی بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەسەر زەوی بەکار دێت کە دەتوانن تۆو و مێرووکوژ لە هەواوە بپڕژێنن و بە وێنەهەڵگرتن و کۆنترۆڵی هەستەوەرەکانی دیکه، هەموو کات چۆنایەتیی گەورەبوونی بەرهەمەکان، تەڕ یان وشکیی زەوی و هەروەها هێرشی ئافات بخەنە ژێر چاودێرییەوە.
زۆربەی ئەم درۆنانە بە تانکەرێک تەیار کراون کە وەرزێڕەکان دەتوانن لە ئاو، دەرمانی بژارکوژ و مێرووکوژ و تەنانەت پەینی کیمیایی (کووت) پڕی بکەن. دواتر درۆنەکان بەسەر مەزرا و بێستانەکاندا دەفڕن و ئەو مەوادە بەسەر گیاکاندا دەکەن.
ئەم کارەش دەبێته هۆی زۆرتربوونی خێرایی لە بەرهەمهێنان، باشتربوونی کوالێتی و دابەزینی تێچووی پاراستنی زەویی کشتوکاڵی.

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button