بابەتتەکنەلۆجیا

درۆنی فریاکەوتن

درۆنەکانی فریاکەوتن دەتوانن لە کارەساتەکاندا بگەنە فریامان.

کاتێک ڕووداوێک لە جێگایەک دەقەومێت کە هیچ ڕێگەیەکی پێ ناگات یان پێگەیشتنی کاتێکی زۆر دەبات، ئەم درۆنانە دەتوانن تەنیا ئامراز بن بۆ گەڕان و چاودێری بەسەر کارەساتەکەدا.

بە هەبوونی کامێرای هەستیار بە گەرمیی لەشی مرۆڤ، دەتوانێت ئەو کەسانەی گیریان خواردووە بدۆزێتەوە و شوێنەکەیان لەسەر نەخشە بداتە گرووپەکانی فریاکەوتن.

ئەم درۆنانە لە تاقیکاریی دۆزینەوەی شاخەوانانی گیرۆدە لە کێوی فووجی لە ژاپۆن سەرکەوتوو بوون. لە ویلایەتی ویسکانسینی ئەمریکاش دوو درۆن لە خزمەتی ئاگرکوژێنەرەوەکاندان.

لە کارەساتی ئەم دواییەی گڕکانی دوورگەی لاپالما لە ئیسپانیا، درۆنەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو سەگانەی گیریان خواردبوو وە فریا کەوتن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button