بابەتتەکنەلۆجیا

لەگەڵ هەموو بەرهەمەکەنی بلاکبێری ماڵاوایی بکەن

کۆمپانیای کەنەدایی بلاکبێری، بەرهەمهێنەری بەناوبانگی موبایل ڕایگەیاند لە ٤ی ئەم مانگەوە سەرجەم موبایلەکانی بلاکبێری کە به سیستمی ئەندرۆید کار ناکەن بەتەواوەتی لە کار دەکەون. واتا نە دەتوانن تەلەفوون بکەن، نە پەیام بنێرن، نە به نێت بلکێن و تەنانەت ناتوانن تەلەفوون بۆ فریاکەوتنەکان بکەن.
دوایین سیستمی موبایلی بلاکبێری لە ساڵی ٢٠١٣دا هاتووەته بازاڕ. هەرچەند لە ٢٠١٦وە ڕایگەیاند کە چیتر پەرە به سیستمی موبایل نادات و لە ئەندرۆید کەڵک وەردەگرێت بەڵام هێشتا خەڵکانێک هەن که لە سیستمە کۆنەکەی بلاکبێری کەڵک وەردەگرن. بەم پێیە لەمڕۆوه ئەو سیستمه بەیەکجاری لە کار دەکەوێت.
بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایە دەڵێن لەمەوبەدوا هەموو هێز و تیشکی خۆیان دەخەنە سەر نەرمامێرەکانی پاراستنی داتا.
هەروەها لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل وەک فۆرد و لەندرۆڤێر بۆ دروستکردنی سیستمی میدیای ئۆتۆمبێلەکانیان هاوکاری دەکات.
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: ئەستێره چابوک

سەرچاوه

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button