ئابووریبابەت

تێسلا له ساڵی ٢٠٢١دا یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێناوه ؛ دوو قاتی ساڵی ٢٠٢٠

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری The Verge، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، تێسلا ٩٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێناوه کە لە چاو ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی ساڵی ٢٠٢٠ گەشەیەکی نزیکەی دوو قاتی دەنوێنێت.
ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەیە چونکە زۆربەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل دوای ساردیی بازاڕ بە هۆی کۆرۆناوە بە ڕادەی تێسلا نەیانتوانیوە قازانجی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە.
ئەمەش لە حاڵێکدایه کە تێسلا بۆ ئەم ساڵه چاوەڕوانی گەشەی ٥٠%ی بووە. ساڵی ٢٠٢٢، کاتی ڕادەستکردنی مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی تێسلا به ناوی Cybertruckه کە دیسان چاوەڕوان دەکرێت گەشەیەکی بەرچاو لە فرۆشی تێسلا پێک بهێنێت.
لە ساڵی ٢٠٢١دا تێسلا ٩٠٦٠٣٢ ئۆتۆمبێلی جۆری (Model 3) و ٢٤٣٩٠ ئۆتۆمبێلی جۆری (Model S)ی بەرهەم هێناوه.
ئیلۆن ماسک دەڵێت به سەرهەڵدانی ڕکابەرە نوێیەکان وەک کۆمپانیای Rivian، ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی پڕ لە جموجۆڵ دەبێت!

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button