بابەتتەندروستی

گۆشتی بەرهەمهاتوو لە تاقیگە!

سینگە مریشکێک به ١.٧ دۆلار!

کۆمپانیای(Future Meats) بە هاوکاری کۆمپانیای نەستەلە(Nestlé)، زلهێزی پیشەسازی خۆراک، خەریکی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی گۆشتی دەستکرد لە تاقیگەکانن.
لە ئێستادا ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە کە یەک پاوند (٤٥٠ گرام) سینگی مریشک به تێچووی ٧.٧٠ دۆلار بەرهەم دەهێنێت، لە حاڵێکدا کە ٦ مانگ لەمەوبەر به ١٨ دۆلار بووه. بەردەوامبوونی ئەم خێراییەش دەبێته هۆی هەرزانتربوون و لە ئاکامیشدا زیاتر لەبەردەستبوونی ئەم گۆشتە لە هەموو فرۆشگەکان.
ئەم کۆمپانییە لە ماوەی ٣ ساڵدا بۆ پێشکەوتی تاقیکارییەکانی خۆی، نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار پشتیوانی ئابووری کۆ کردووەتەوە. ئەوەش نیشان دەدات کۆمپانیاکانی پیشەسازی خۆراک تا چ ڕادەیەک تامەزرۆی گەشەی ئەم زانسته نوێیەن.
ئەم کۆمپانیایه پێشتر لە ئیسرائیل کارگەی بەرهەمهێنانی گۆشتی لێداوە و ئێستا بە دوای دامەزراندنی دووهەم کارگەی خۆی لە ئەمریکایه. ڕۆژانه ٥٠٠ کیلۆ گۆشت بەرهەم دەهێنێت و دەڵێت لە چاو شێوازی ئاسایی بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت، ٢٠ قات خێراتره!
ئاخۆ تامی ئەم گۆشتە چۆن بێت؟!

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button