بابەتتەکنەلۆجیا

ئۆتۆمبێلی مێرسێدس به جارێک بارگاویکردنەوە ١٠٠٠ کیلۆمەتر دەپێوێت

مێرسێدس بێنز EQXX ئۆتۆمبێلێکی کارەباییه و به هەبوونی تەختەی خۆری لەسەر بانەکەی دەتوانێت پێش ئەوەی باترییەکەی خاڵی بێت ١٠٠٠ کیلۆمەتر ڕێگه بپێوێت.
ئەوەش وای کردووه که ببێته کارامەترین ئۆتۆمبێلی مێرسێدس کە تا ئێستا دروست کراوه.
بۆ گەیشتن بەم ژمارەش ئۆتۆمبێلەکە لە ئاستێکی بەرزی ئایرۆداینامیک دایه و هەروەها یەکجار زۆر سووک دروست کراوه. کێشی پاکێجی باترییەکەی به کەڵکوەرگرتن لە دوایین تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنانی باتری (سلیکۆن-ئانۆد) تا ئاستێکی بەرچاو دابەزێنراوە و تەنانەت چەرمی کورسییەکانیشی لە چەشنێک کارگی ساخته دروست کراوە.
مێرسێدس ڕایگەیاندووه باترییەکانی EQXX لە چاو باترییەکانی بەکارهاتوو لە مێرسێدس EQS، ٥٠% بچووکتر و ٣٠% سووکترن. کەواته مێرسێدس EQXX ١٧٤٦ کیلۆ کێشی هەیە کە لە چاو مێرسێدس EQS نزیکەی ٧٢٥ کیلۆ سووکتره.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button