ئابووریبابەت

ڕیزبەندیی بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی (gdp) وڵاتانی جیهان له ساڵی ۲۰۲۱ دا:

لە ساڵی ۲۰۲۱دا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین له بواری بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی، پلەی یەکەم و دووهەمیان له نێوان وڵاتانی دیکه بەدەست هێنا. جیاوازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین له ڕیزبەندیی ئەوساڵ‌دا کەمتر بووە و چین گەشەی ٪٨.٠٢ و ویلایەتە یەکگرتووەکان گەشەی بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی ٪٥.٩٧ی بوو. له بنەمای ناوەکی‌دا، ویلایەتە یەک‌گرتووەکان ٦ تریلیۆن دۆلار زۆرتر لە چین بوو. بەڵام جێی سەرنجه له ۲۰۱۷ بەمەودوا چین له بنەمای هاویەکی هێزی کڕین (ppp) کەوتووەتە پێشی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەم جیاوازییە خەریکه زۆرتر دەبێتەوە. ڕەنگه له بواری “هاویەکی هێزی کڕین”، چین بۆ ماوەی چەن دەیەیش لە سەرووی ئەم ڕیزبەندییە لانەچێ و لەدوای ئەو، وڵاتە یەکگرتووەکان و پاشان هێند بە ئەسپایی گەشە بسێنن.
له ڕیزبەندیی بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی، گۆڕانکارییەک له ۱۰پلەی یەکەم نەبووە، بەڵام له ۱۰ پلەی دووهەم‌دا، ئێران پێش هۆڵەند کەوتووە و هەروەها عەرەبستان کەوتووەتە پێشی تورکیا و سویس. له ٥۰ پلەی یەکەم، پلەی ئابووریی ئافریقای باشوور ٨ پله بەرەو باشتربوون چووە و له هەمان حاڵدا میسر ٤ پله دابەزینی بووە و بووەتە ۳۲.
له ڕیزبەندیی هاویەکی هێزی کڕین (ppp)، دیسان له ۱۰ پلەی سەرەتایی گۆڕانکارییەک ڕووی نەدا و له ۱۰ پلەی دووهەم، ئۆسترالیا جێگای خۆی داوەتە تایوان. له ٥۰ پلەی سەرەتایی‌دا، زۆرترین گۆڕانکاری هی ئیرلەند بووە که ۳ پله هەڵکشاوە و بووەتە ٤٤ی ئەم ڕیزبەندییه.
له لیستی ٥۰ وڵاتی سەرەکیدا، هەموو وڵاتەکان له بواری گەشەی‌ ئابووری‌دا، گەشەیەکی ئەرێنی (پۆزێتیڤ)یان بووە. ئیرلەند خێراترین گەشەی ئابووری بوو به ٪١٤.٠٤، دوای ئیرلەند وڵاتی شیلی ۰.۱۱٪ تایلەند ٪٠.٩٦ کەمترین گەشەی ئابووریان بوو و دوای ئەمانە ویلایەتە یەکگرتووەکانی عەرەبی ٪٢.٢٤ و پاشان یابان که ٪٢.٣٦ بوو.

وەرگێڕ: ئێحسان ئیزەدی
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button