بابەتتەندروستی

بیل گەیتس: دوای ئۆمیکرۆن، کۆرۆنا هەر ئەوەندەی ئەنفلۆنزا مەترسیدار دەبێت

ئەو هیوادارە ئەم نەخۆشییە گشتگیرە لە ساڵی ٢٠٢٢ دوایی بێت و لەناو بچێت.
بیل گەیتس لە وتووێژ لەگەڵ پڕۆفیسۆر دێڤی سریدار کە کارناسی ناوداری تەندروستیی گشتیی جیهانییە، دەدوێت و دەڵێت: ئەگەر ڕێکارەکان بەباشی بەکار بێنین ئەم نەخۆشییە لە ٢٠٢٢دا تەواو دەبێت.
یەکەمین هەنگاو بۆ لە ناوچوونی ئەم نەخۆشییە پێکوتەلێدانە؛ کە هەم ڕێژەی نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە و هەم ڤایرۆسەکە لە جێگەی خۆیدا دەوەستێنێت و چرکەی لێ دەبڕێت. هەروەها گەیتس تاریفی هەندێک وڵات وەکوو ئوسترالیا دەکات کە زۆر بەباشی توانییان چاودێری ئەم نەخۆشییە بکەن و تاکە نەخۆشەکان جودا بکەنەوە. لەو لاشەوە لۆمەی هەندێک ڕێکخراوەی بەناوبانگ دەکات، وەکوو ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی و ناوەندی چاودێری و پێشگیری لە نەخۆشییەکان؛ چون بەباشی نەیانتوانی ئەم نەخۆشییە چاودێری بکەن و ڕێگری بەربڵاویی نەخۆشییەکە ببن.
کارگێڕی گشتیی فایزێر لەم دواییانەدا باس لەوە دەکات کە پێکوتەی تایبەت بە Omicron تا مانگی مارس دروست دەبێت، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هەندێک لە وڵاتەکان لە ساڵی ۲۰۲۱دا پێکوتەی جۆری مۆدێرنایان بۆ ساڵی ۲۰۲۲ لە پێشدا کڕیبوو.

وەرگێڕ: سومەیە کەریمی
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button