هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٤ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

🔴 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٤ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین 🔴

گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستوانان، نووسەران و خوێندکارانی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارەی ١٤ی گۆڤاردا بنێرن.

‼️ ژمارەی ١٤ی گۆڤاری زانستیی هۆژین لەسەر تەوەری تایبەتی “ژیان” بڵاو دەبێتەوە کە دەکرێت هەرکام لەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:

١. ژیان لە سەرەتای بەدیهاتنی تا پێش سەرهەڵدانی مرۆڤ
٢. بناخەکان و سەرچاوەکانی ژیان (پێکهاتە سەرەتاییەکان و ئاژەڵە سەرەتاییەکانی سەر زەوی)
٣ٚ. تایبەتمەندییەکانی زەوی بۆ بەدیهاتنی ژیان و جیاوازییەکانی لەگەڵ هەسارەگەلی تر
٤. ئەگەری بوونی ژیان لە سەرانسەری گەردووندا
٥. قڕتێکەوتنە گەورەکانی سەر زەوی، هۆکارەکان و ئاسەوارەکان
٦. کاردانەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر بەدیهاتنی ژیان و ئاڵووگۆڕەکانی (وەک پەرەسەندن، قڕتێکەوتنی ئاژەڵەکان و هتد.)
٧. پەرەسەندن لە سەرەتای بەدیهاتنی ژیانەوە تا دەرکەوتنی مرۆڤی ژیر
٨. ناساندنی چەشنە قڕبووەکان (دایناسۆرەکان و ئاژەڵگەلی تر کە ئێستا نەماون)
٩- هەر بابەتێکی زانستیی سەرنجڕاکێشی تر

نووسراوەکان دەتوانن وتار، زانیاریی کورت، هەواڵ، وێنەزانیاری (ئینفۆگڕافیک) و هتد بن.

گۆڤاری زانستیی ھۆژین یەکەم گۆڤاری زانستی گشتیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. بەردەنگی گۆڤار بە گشتی هەموو کۆمەڵگای کوردستانە. بابەتە نێردراوەکان بۆ گۆڤاری زانستیی هۆژین لەلایەن پسپۆڕان و توێژەرانەوە پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکرێت.

بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن: Hojan.org/4authors

بۆ دیتنی چوارچێوەی دیاریکراوی وتارەکان لە هۆژیندا، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: http://tiny.cc/Hojin_Template

🔴 لینکی ماڵپەڕی ناردنی وتار:
https://hojan.org/article-submission/

🔴 دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
٣٠ی خاکەلێوە ۲۷۲١
٣٠ فروردین ۱٤٠١ April 21st , 2022

ئیمەیلی گۆڤار: Govar.hojan@gmail.com

لەگەڵ ڕێز و سپاس،
سیروان محەمەدی،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین

ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/ZanistHojan
ئینستاگرام: @ZanistHojan
کاناڵی تێلێگرام: https://t.me/ZanistHojan
تویتەر: http://Twitter.com/ZanistHojan
گووگڵبوکس: http://tiny.cc/Hojin_Magazine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button