بابەتتەندروستی

ڕەنگەکان بۆ خۆبواردن لە پێوەدانی مێشوولەکان

زانایان چوار ڕەنگیان خستە ڕوو کە بۆ خۆبواردن لە پێوەدانی مێشوولەکان دەتوانین لەبەری بکەین

هەموومان بۆ مێشوولەکان قاوەڵتوونێکی بەتامین.
هەندێک لە بیرمەندانی زانکۆی واشینگتن بەوە گەیشتوون کە مێشوولەکان پاش ئەوەی گازی هەناسەی ئێمەیان بۆ دەردەکەوێت، بەرەو ڕەنگگەلێکی دیاریکراو وەکوو، سوور، پرتەقاڵی، ڕەش و پیرۆزەیی دەچن. ئەم بوونەوەرە وردانە بەگشتی ڕەنگگەلێک وەکوو سەوز، مۆر، شین و سپی پشت چاو دەخەن.
ئەم دەستکەوتانە لەوانەیە یارمەتیمان بدات بزانین مێشوولەکان چۆن خاوەنماڵەکانیان دەدۆزنەوە، چونکە پێستی مرۆڤ سیگناڵێکی بەهێزی سوور-پرتەقاڵی بۆ چاوی ئەوان دەنێرێت.
پرسیار ئەوەیە، بۆ ئەوەی مێشوولەکان پێوەمان نەدەن دەبێ چی بکەین؟ دەڵێین ٣ سەرەداوی سەرەکی هەیە کە مێشوولەکان بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن کە بریتین لە: ١- هەناسەکێشان ٢- ئارەقەکردن ٣-پلەی گەرمیی پێست. هەروەها لەم لێکۆڵینەوەیەدا سەرەداوێکی دیکەشمان بۆ دەرکەوت کە ئەویش ڕەنگی سوورە کە نەتەنیا لە ناو جلوبەرگەکانتاندا دەبینرێت، بەڵکوو لە پێستی هەموو کەسێکیشدا دەبینرێتەوە.
بەبێ گرنگیدان بە ڕەنگی پێست، ئێمە هەموومان سیگناڵێکی بەهێزی سوور دەدەینە دەرەوە. ڕێگریکردن لە دانەدەرەوەی ئەم ڕەنگە سەرنجڕاکێشانە لە پێستماندا یان لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە لەم ڕەنگانە دەمانبوێرێت، دەتوانن ڕێگەیەک بن بۆ بەرگری لە پێوەدانی مێشوولەکان.

وەرگێڕ: سومەیە کەریمی
چاودێری زانستی: ئارمین شەریفی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button