بابەتتەکنەلۆجیا

ئەمریکا دەیەوێت لە سەگی ڕۆبۆتیی سەربەخۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی کەڵک وەربگرێت.

ئایا دەبێت بترسین؟

سنووری باشووری ئەمریکا لەوانەیە بەزوویی بێتە ژێر کۆنترۆڵی سەگی ڕۆبۆتی!

ئەم سەگە ڕۆبۆتییانە بەشێوەی سەربەخۆ چاودێریی سنووری ئەمریکا لەگەڵ مەکزیک دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند خەریکی دامەزراندن و تاقیکردنەوەی سەگی ڕۆبۆتیی سەربەخۆ لەسەر سنووری مەکزیکن کە بە تفەنگ تەیار کراون. ئەم سەگانە بە مەبەستی گەشتلێدان و پاراستنی سنوورەکان بەکار دەبرێن.

ئەم سەگە ڕۆبۆتییانە بە هاوکاریی کۆمپانیای (Ghost Robotics) هەڵکەوتوو لە فیلادێلفیا و بەشی لێکۆڵینەوە و پەرەسەندنی وەزارەتی ناوخۆ دروست کراون. بەڕێوەبەری کۆمپانیا دەڵێت: ئەم ڕۆبۆتانە دەتوانن بەسەر هەر چەشنە زەوییەکی دژوار وەک هەوراز و ناو بەرد و پلیکاندا بڕۆن. ئەمەش وای کردووە بۆ ڕێپێوان پێویستییان بە ڕێگەوبانێکی گۆڕ نەبێت.

کێشی ئەم ڕۆبۆتانە ٤٥ کیلۆیە و دەتوانن بە کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەیوەندی بگرن و ڕێگەی خۆیان دیاری بکەن.

بەڵام ئاخۆ ئەم ئامرازانە پێویستن؟

ئایا دەتوانین متمانە بە ڕۆبۆتێکی سەربەخۆی چەکدار بکەین؟

داهاتوو، وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button