بابەتتەکنەلۆجیا

تاقیگەیەکی چینی دەڵێت: ئینتەرنێتی نەوەی شەشەمی (6G) بە سەرکەوتوویی تاقی کردووەتەوە!

Gbps 206

١٠ قات خێراتر لە (5G) و ٢٠ قات خێراتر لە (4G)!!!

تاقیگەیەکی هەڵکەوتوو لە جیانگسوو لە ڕۆژهەڵاتی چین ڕای گەیاند بە هاوکاری لەگەڵ زلهێزی تەکنۆلۆژیا پەیوەندییەکان (China Mobile) گەیشتووەتە نەوەی نوێی ئینتەرنێت.

هێشتا دونیا لەگەڵ نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت (5G) ڕانەهاتووە و نازانێت کە چۆن لە ژیانی مرۆڤدا گۆڕانکاری دەکات. کۆمپانیاکانیش جارێ تامەزرۆی سەرفکردنی پارەیەکی زۆر بۆ کڕین و دامەزراندنی کەلوپەلی (5G) نین. مەگەر لە کاتێکدا کە خوازیارییەکی زۆر بۆ ئینتەرنێتی خێراتر و بەربڵاوتر هەبێت. بە زمانێکی ئاسانتر، جارێ 4G بەش دەکات!

بەم حاڵەشەوە ئەندازیاران بەرەو دامەزراندنی ئینتەرنێتێکی خێراتر چوونە. پار کۆمپانیای (LG Electronics) لێکۆڵینەوەی لەسەر ئینتەرنێتی بێتەل (6G) دەست پێ کرد. ساڵی ٢٠٢٠یش، چین سەتەلایتێکی بۆ ئینتەرنێتی (6G) لە سووڕگەی زەوی دامەزراند. بەڵام جارێ هیچ پێوەرێک نییە کە ئاخۆ دەبێت بە چ ئینتەرنێتێک و بە چ خێرایییەک بڵێین (6G)؟

ئێستا تاقیگەیەک لە چین دەڵێت: لە گواستنەوەی داتادا، گەیشتووەتە خێرایی ٢٠٦ گیگابیت لە چرکەدا. بەڵام هێشتا ئەم دەستکەوتەی لە گۆڤارێکی بڕواپێکراودا بڵاو نەکردووەتەوە.

بۆ تێگەیشتن لەم خێرایییە، پێویستە بزانین وەها ئینتەرنێتێک دەتوانێت داتای ناو مۆبایلێکی ٣٢ گیگابایتیی پڕاوپڕ، لە یەک چرکەدا بەڕێ بکات.

کۆمپانیای ئێریکسۆن دەڵێت: ئەم ئینتەرنێتە لەوانەیە لە ساڵی ٢٠٢٧دا بەردەست بێت بەڵام سەرۆکی کۆمپانیای هۆواوی دەڵێت: دەبێت چاوەڕێی دەیەی داهاتوو ببین.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button