بابەتتەندروستی

زانایان مشکێکی بەساڵاچوویان بەرەو سەردەمی لاوەتی گەڕاندەوە!

زانایانی ڕێکخراوەی Salk بە هاوکاریی Genentech ڕایانگەیاند: بەهێمنی ڕەوتی پیربوونی مشکێکیان بەرەو دواوە گەڕاندەوە.

ئەوان بە دەستکاری و ڕێکخستنی دووبارەی خانەکانی جەستەی مشکەکە، هاوشێوەی مشکێکی گەنجتر ئەم کارەیان کردووە.

“خوان کارلۆس بێلمۆنتە”، سەرپەرشتی تیم و یەکێک لە نووسەرانی بابەتەکە: ئێمە توانیمان خێرایی ڕەوتی پیربوونی ئاژەڵێکی ئاسایی کەم بکەینەوە و ئەم کارەش لەسەر مشکەکان بە شێوازێکی کارامە و بێ مەترسی ئەنجام دراوە.

بێجگە لە بەربەرەکانیی ئەو نەخۆشییانەی لەگەڵ پیربووون سەر هەڵدەدەن، ئەم ڕەوشە ئامرازێکە بۆ گەڕاندنەوەی تەندروستیی ئەندامەکانی جەستە. ئەمەش وای کردووە ڕێگەیەک بۆ گەڕاندنەوەی حاڵەتی ئاسایی ئەندامەکانی جەستە بەتایبەت دوای نەخۆشییەکی تێکدەری دەمارەکان، لەبەردەستی پزیشکان دابنرێت.

بنەمای کارەکە ئاوا بووە کە خانە ئاساییەکان وەرگێڕاونەتەوە بۆ خانە سەرەکییەکان.

ئەو مشکانەی تاقیکارییان لەسەر کراوە لە تەمەنی ١٢ تا ٢٤ مانگیدا بوون. ئەم تەمەنە بۆ مشک، وەکوو تەمەنی ٣٥ تا ٧٠ ساڵی بۆ مرۆڤە. تاقیکاری بۆ ماوەی ٧ مانگ لەسەر مشکەکان بەردەوام بوو تا کاریگەریی خۆی نیشان بدات.

ئەم تیمە ئێستا بە دوای دۆزینەوەی ڕێگەیەکە کە خانە بەساڵاچووەکان لە بەرامبەر تێکچوون و نەخۆشی، خۆڕاگر بکات.

ئاخۆ دەتوانن کیمیای لاوەتی بدۆزنەوە؟!

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button