بابەتتەکنەلۆجیا

یاسای نوێی ئەمریکا لە ٢٠٢٦ەوە

هەر ئۆتۆمبێلێک دەبێت لە هەر ١٠٠ کیلۆمەتردا، تەنیا ٥.٨ لیتر بەنزین بسووتێنێت.

ئەم یاسایەش لەسەر بنەمای بەڵێنیی کەمکردنەوەی هاوردەکردنی سووتەمەنی لە دەرەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەیی هێمنیی هاتوچۆی ڕێگە گشتییەکان (NHTSA) ڕۆژی هەینی یاسایەکی نوێی ڕاگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەفرۆشرێن، دەبێت بە هەر گاڵۆن سووتەمەنی ٤٠ مایل بپێون، واتە ٥.٨ لیتر بۆ هەر ١٠٠ کیلۆمەتر.

وا وێدەچێت وڵاتانی دونیا بەرەو وەلانانی سووتەمەنیی فۆسیل هەنگاو هەڵدەگرن. بۆ نموونە: کەنەدا لە ساڵی ٢٠٣٥ەوە، بزوێنەری سووتانی ژوورەکی قەدەغە دەکات.

ئەم بەڕێوەبەرایەتییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، ئۆتۆمبێلەکانی ئەمریکا لە ماوەی ژیانی خۆیاندا، ٢٢٠ ملیار گاڵۆن کەمتر بەنزین دەسووتێنن. هەروەها تا ساڵی ٢٠٥٠، ٢.٥ ملیار تۆن کەمتر گازی کاربۆن دی ئۆکساید دەدەنە هەواوە.

یاسای نوێ وا دەکات کە بە ڕێژەیەکی یەکسانی سووتەمەنی، ئۆتۆمبێلەکانی بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، ٨% و بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٦، ١٠% زیاتر مەودا بپێون.

زیاترین بەشی تێچووی بنەماڵەیەکی ئەمریکی دوای خانووبەرە، سووتەمەنی پێکی دەهێنێت.

شەڕ لە ئوکراینا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گاڵۆنێک بەنزین لە ٢.٨٨ دۆلارەوە بۆ ٤.٢٢ دۆلار.

هەر گاڵۆنی ئەمریکی ٣.٧٨٥ لیترە.

National Highway Traffic Safety Administration

بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەیی هێمنیی هاتوچۆی ڕێگە گشتییەکان

Internal Combustion Engine بزوێنەری سووتانی ژوورەکی

ئامادەکردن: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button