Close

نەخشەیەک لە چۆنیەتیی گۆڕانکاریی مێشکی ئێمە لە درێژایی کاتدا، دەتوانێت یارمەتیدەری ناسینی نەخۆشییەکانی کەزیک بێت.

ئەمە یەکەمین جارە کە کەسێک ئەم وێنانە لە گەشەی تەمەنی پێش لەدایکبوونەوە هەتا پیری لە یەکتر گرێ دەدات. ڕیچارد بەسلێهم و هاوکارەکانی لە زانکۆی کەمبریجەوە ۱۲۳۹۸۴ سکەنی “ئێم ئاڕ ئایی (MRI)” ۱۰۱٤٥٧ کەسیان (لە تۆلی ۱۶/۵ حەفتەییەوە هەتا تەمەنی ۱۰۰ ساڵان) لە زیاتر لە ۱۰۰ توێژینەوەدا تاوتوێ کردووە.

جەیکووب سیدلیتێز ئەندامی ئەم گرووپە دەڵێت: ئێمە تەنیا چەند پرسیاری سانا و ئاسانمان سەبارەت بە گەورەیی مێشک و چۆنیەتیی گۆڕانی ئەندازەی ئەو لە مرۆڤدا هێناوەتە گۆڕێ کە لە توێژینەوەکانی پێشوودا زۆریان بە ڕامانەوە لێک نەدابووەوە.

لە نێوانی بەشداربووانی تەمەنی چوار مانگ هەتا سێ ساڵانەی نەخۆشخانەی منداڵانی فیلادێلفیادا، ڕادەی مێشک لە ۱۰%ـەوە بۆ ۸۰%ـی زۆرینەی ئەندازەی خۆی، زۆر گەشەی کرد و لە تەمەنی نزیک بە ۱۱ ساڵیدا پێش ئەوەیکە وردە وردە ڕوو لە کەمی بکات گەیشتە ۱۰۶۶ سانتیمەتری سێجا.

مامناوەندیی ئەستوورایی توێکڵ یان ڕووکەشی مێشک لە تەمەنی ۱.۷ ساڵیدا بە زۆرترین ئاستی خۆی گەیشت. ناسکبوونەوەی توێکڵی مێشک لەگەڵ چۆنیەتیی کەزیک لەگەڵ نەخۆشییەکانی وەک ئاڵزایمێر (فەرامۆشی- لەیادکردن) پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە کە نیشاندەری ئەمەیە کە گەشەی مێشک لە سەرەتاوە، دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە لە قۆناغەکانی دیکەی ژیاندا زۆر یان کەم بکات.

سیدلیتێز دەڵێت: نەخشەی مێشک ڕۆژێک دەتوانێت وەک سەرچاوەیەک لە گەشەی ستاندارد و پێوەر بۆ مێشک بێت و وەک پیشاندەر و نوانەی گەشەی منداڵان، یاریدەدەری پزیشکان و توێژەران بۆ ڕاگرتنی دەسپێکی نەخۆشییەکان بێت.

ڤایدێهی ناتوو لە زانکۆی ئیستانفۆردی کالیفۆڕنیا دەڵێت:” زۆر دڵخۆشم کە سەبارەت بە یەکەمین هەنگاوی گەورەی سازکردنی نوانەی گەشەی مێشک زیاتر فێر بم کە لە داهاتوودا دەتوانێت لە هەڵاواردنی وردبینانەتر و زووتری گەشەی ناگونجاو، ئاسانکاری بکات. لەم بەینەشدا وینەی پشکنینی مێشکی کۆمەڵێکی زیاتر پێویستی بە توێژینەوە هەیە.

وشەکان:
Diagnose کەزیک,تەلزی,دەماری هەست
Scan وێنەی پشکنین
Alzheimer ئاڵزایمێر , نەخۆشیی لەبیرکردن

وەرگێڕ: فریا ڕەش ئەحمەدی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *