ئابووریبابەت

لە سەردەمی شەڕی ئوکرایناوە تا ئێستا تەنیا لە بازاڕی ئەورووپا، کۆمپانیا نەوتییەکان ٣ ملیار یۆرۆ قازانجیان کردووە.

کۆمپانیا نەوتییەکان بەهۆی شەڕی ئوکراینا و قەیرانی وزە، نرخی سووتەمەنییان بەرز کردووەتەوە.
ڕێکخراوەی “ئاشتیی سەوز” داوا لە یەکیەتیی ئەورووپا دەکات لەسەر ئەم قازانجە زەبەلاحە داهاتانە وەربگرن و بۆ سەقامگیرکردنی نرخەکان تێبکۆشن.

لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراوەی ئاشتیی سەوز هەڵکەوتوو لە شاری بروکسێل نیشانمان دەدات کە لە دەستپێکی هێرشی ڕووسیاوە بۆ سەر ئوکراینا تا ئێستا، کۆمپانیا نەوتییەکان نزیکەی ٣ ملیار یۆرۆ لەڕێگەی فرۆشی بەنزین و دیزڵ لە ئەورووپا قازانجیان کردووە.

تەنیا لە مانگی مارسدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، پیشەسازیی نەوت بە شێوەی مامناوەندی ڕۆژانە ١٠٧ ملیۆن یۆرۆ داهاتی زیاتری وەدەست کەوتووە (٩٤ ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشی دیزڵ و ١٣ ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشی بەنزین).

کلارا ماریا شێنک، تێکۆشەری ژینگەپارێز دەڵێت: لە کاتێکدا ملیۆنان ئەورووپی باری قورسی نرخی سووتەمەنی و وزەیان لەسەر شانە، کۆمپانیاکان نرخەکان دەبەنە سەرەوە تا لەم شەڕ و ئاڵۆزییەدا بە قازانجێکی بێوێنە بگەن.
لە کاتێکدا کە نرخی نەوتی خاو لە مانگی مارسدا بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ مانگی جەنیوەری ١٩.٣٨ سەنت بۆ هەر یەک لیتر بەرز بووەتەوە، نرخی دیزڵ لە وێستگەکاندا ٣٦.٥٢ سەنت بۆ هەر یەک لیتر هەڵکشاوە.

ئەمەش نیشانمان دەدات کە کۆمپانیا نەوتییەکان لە سێبەری ئەم ئاڵۆزییەدا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو خەریکن سوودمەند دەبن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button