بابەتژینگە

دەیان کەس لە کاتێکدا وڵاتی عێراق تووشی ڕەشەبا و تەپوتۆز بووە، لە نەخۆشخانەکاندا لەجێدا کەوتوون.

پیاوێک لە شاری ناسرییە لە باشووری پارێزگای “زیقار” لەنێو گەردەلوولی تەپوتۆزدا خەریکی پیاسەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ڕەشەبا و تەپوتۆز بەشێکی زۆری وڵاتی عێراقی گرتووەتەوە و دەیان کەس بەهۆی کێشەی هەناسەوە لە نەخۆشخانەکاندا لەجێدا کەوتوون. ئەم گەردەلوولە ڕۆژی پێنجشەممە لە باکووری ئەم وڵاتە دەستی پێ کرد و بوو بە هۆکاری تێکچوونەوەی فڕینی فڕۆکەکانی هەرێمی کوردستان.

لەو کاتەیدا کە گەردەلوول باشووری گرتەوە، بەغدا و شارەکانی باشوور هەتا ناسرییە لە تەمێکی نارنجیی دێوەزماییدا مانەوە.

ڕۆژنامەنووسانی هەواڵنێریی فەڕەنسا ڕایانگەیاند: هەموو بیناکان و ئامرازەکانی هاتوچۆی پایتەختی عێراق، بە خاک و خۆڵ داپۆشراون.

“عامر ئەلجابری” سەرۆکی بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی عێراق، گوتی: ئەگەرچی گەردەلوول و تەپوتۆز لە عێراقدا دوور لە چاوەڕوانی نییە بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و زۆربوونی بیابانەکان و کەمبوونەوەی بارین، ڕووی لە زیادبوون کردووە.

عێراق بەهۆی کەمبوونی بارین و چوونەسەری پلەی تینی هەوا لەم ساڵانەی ڕابردوودا بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا لاوازە.

کارناسان دەڵێن: ئەم هۆکارانە مەترسیی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەخەنە سەر وڵاتێکی ئازاردیتووی شەڕ.

بانکی جیهانی لە مانگی نۆڤەمبەردا (تشرینی دووەم) هۆشداری دا: عێراق تا ساڵی ٢٠٥٠، لەوانەیە بەهۆی گۆڕانی ئاووهەوا تووشی کەمبوونەوەی ٢٠%ی سەرچاوە ئاوییەکان بێت.

وەرگێڕ: فریا ڕەش ئەحمەدی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button