بابەتگەردوونناسی

خۆری نیوەشەو!

بۆچی لە جەمسەری باکوور، لە وەرزی هاویندا هەموو کاتێک ڕۆژی ڕووناکه؟

تایم لەپسی ٢٤ کاتژمێری لە جەمسەری باکوور لە وەرزی هاویندا.

ئەم دیاردەیە به “خۆری نیوەشەو” ناسراوه.

خۆری نیوەشەو دیاردەیەکی سروشتییه کە لە ماوەی هاویندا لە باشووری بازنەی جەمسەری باشوور و باکووری بازنەی جەمسەری باکوور، بۆ وێنە لە شارەکانی باکووری نەرویج ڕوو دەدات.

زەوی لە تەوەرێکی خوار بە دەوری خۆردا لە سووڕانەوەدایه و لە مەودای هاویندا جەمسەری باکوور ڕووی بەرەو ئەستێرەکەمان دەبێت. بۆیه هەر یەک لە جەمسەرەکان زیاتر لە ٣ مانگ بەردەوام دەکەونە ژێر تیشکی خۆر.

وشەکان:
The Midnight Sun: خۆری نیوەشەو
Pole: جەمسەر
Axis: تەوەر

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە
سەرچاوە:
@astronomyforum

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button