بابەتتەندروستی

چ کەسانێک بۆ خواردنی هەڵووچە دەبێت پارێزڕاگر بن؟

ئەو کەسانەی گورچیلەیان نەخۆشە، بەتایبەت ئەگەر گورچیلەیان بەردی هەبێت؛ بەهۆی هەبوونی ئۆکسالیک ئەسید لەناو هەڵووچەدا.

ئەو کەسانەی تووشی برین و ڕێفلێکسی گەدەن؛ بەهۆی هەبوونی سیتریک ئەسید و مالیک ئەسید لەناو هەڵووچەدا.

منداڵە تەمەن ژێر ٣ ساڵانەکان، ئەگەری ئەوە هەیە تووشی ئالێرژی بن و بە شێوەی وەخرووکەوتن و قەڵشین و سوورهەڵگەڕانی پێست خۆ نیشان بدات.

چەند پێشنیاز بۆ خواردنی هەڵووچە:
هەوڵ بدەن هەڵووچە بەبێ خوێ بخۆن؛ بەتایبەت ئەو کەسانەی تووشی پەستانی خوێنن.

بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی زۆرینەی خەڵک کالۆریی هەڵووچە تا ڕادەیەک زۆرە.
واتە هەر ١٢ دەنک هەڵووچەی ناونجی، ٦٠ کالۆری هەیە و یەکەیەک میوە هەژمار دەکرێت.

پێش خواردنی هەڵووچە، دەبێت حەتمەن بەجوانی بشۆرێتەوە؛ چونکە هیچ توێکڵێکی بۆ لێکردنەوە نییە و ئەگەری پیسبوون بە جیقنەی باڵندەکانی هەیە.

وشەکان:
Oxalic acid: ئۆکسالیک ئەسید
Citric acid: سیتریک ئەسید
Malic acid: مالیک ئەسید

نووسەر: ئەڤین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاریی خواردنی دایکان و منداڵان
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

یارمەتی وەرگیراوە لە کتێبی:
Williams’ Basic Nutrition &; Diet Therapy

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button