بابەتتەکنەلۆجیا

سەرجەم ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرهەمهاتووی فۆلکسڤاگن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی ئەمریکا و ئەورووپا، فرۆشران!

بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێ دەبێت تا ساڵێکی دیکە ڕابوەستیت!

فۆلکسڤاگن، دووەم بەرهەمهێنەری گەورەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا ڕایگەیاند: پتر لە ٩٩٠٠٠ ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەنیا لە یەکەم وەرزی ساڵی ٢٠٢٢دا فرۆشراون.
وێڕای فۆلکسڤاگن، کۆمپانیا ژێردەستەکانی وەک پۆرشە، ئاودی و شکۆدا ئەم ژمارە ئۆتۆمبێلە کارەباییەیان بەرهەم هێناوە.
بەرهەمهێنانی ئەوان بەهۆی کەمبوونی نیوەگەیەنەر و هەروەها تەل بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی هەبووە؛ چونکە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئەوان ئوکراینایە کە بەهۆی شەڕ، بەرهەمەکانی ڕاگیراون.

“هێربێرت دیێس” سەرۆکی بەڕێوەبەرانی فۆلکسڤاگن ڕایگەیاند: تا ئێستا ٣٠٠ هەزار داخوازی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەلامان ماوەتەوە کە تا ساڵی ٢٠٢٣ ناتوانین ڕادەستیان بکەین.

لە وڵاتی چین بارودۆخ پێچەوانەیە. فۆلکسڤاگن کە بە هیوایە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٤٠ هەزار ئۆتۆمبێل لەم وڵاتەدا بفرۆشێت، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی شارەکان، لەم ٣ مانگەدا تەنیا ٢٨٨٠٠ ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تێسلا (گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی)، لە ٣ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٣١٠ هەزار ئۆتۆمبێلی لە دونیادا فرۆشتووە.

semiconductor: نیوەگەیەنەر
Volkswagen: فۆلکسڤاگن
Porsche: پۆرشە
Audi: ئاودی
Škoda: شکۆدا
Tesla: تێسلا

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button