بابەتتەکنەلۆجیا

تویتەر بە بۆنەی هەوڵی ئیلۆن ماسک بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەی ٤٤ ملیاری سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات.

تویتەر بە بۆنەی هەوڵی ئیلۆن ماسک بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەی ٤٤ ملیاری سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات.

ئیلۆن ماسک ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند گرێبەستەکەی بۆ کڕینی تویتەر بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار (٤٣.٢ ملیار یۆرۆ) هەڵدەوەشێنێتەوە و گوتی «چەند بڕگە»ی ڕێککەوتنەکە پێشێل کراوە.

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە فایلێکی ڕێکخراوەییدا نووسیویەتی کە کۆمپانیای تویتەر نەیتوانیوە زانیاری لەسەر ئەکاونتە ساختەکان یان سپامەکان لە پلاتفۆرمەکەیدا پێشکەش بکات.

مەرجەکانی گرێبەستەکە داوا لە ماسک دەکات ئەگەر مامەڵەکە تەواو نەکات یەک ملیار دۆلار (٩٨١ ملیۆن یۆرۆ) پارەی جیابوونەوە بدات. بەڵام تویتەر لە ئێستاوە دەڵێت لە دادگادا هەوڵ دەدەن بۆ وەرگرتنی.

سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی تویتەر، برێت تایلۆر، لە وەڵامدا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، دەستەکە «پابەندە بە داخستنی مامەڵەکە لەسەر ئەو نرخ و مەرجانەی لەگەڵ بەڕێز ماسک ڕێک کەوتوون و پلانی هەیە ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکگرتنەکە».

تایلۆر زیادی کرد: «ئێمە دڵنیاین لە دادگای چانسریی دێلاوێر سەردەکەوین.»
Elon Musk
Bret Taylor
the Delaware Court of Chancery
وەرگێڕ: ئێحسان ئیزەدی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button