بابەتتەندروستی

چۆنیەتیی کاریگەریی وەرزش و ڕاهێنان لەسەر سیستەمی دڵ و سووڕانی خوێن

بە ڕاهێنان دەکرێت دوو ئامانجی سەرەکی بپێکرێت. لە ڕێگەی ڕاهێنانەکانەوە، دەتوانین زۆرترین ڕێژەی وەرگرتنی ئۆکسجینمان هەبێت و هەروەها توانایی وەرزشیمان بەرز بکەینەوە. ئێمە بە گوشاری بەردەوامی جەستەییمان دەگەین بە ئەم کاریگەرییە، واتا توانایی گشتیی جەستەییمان زیاد دەکەین.

🔸پەیوەندیی نێوان بەکارهێنانی ئۆکسجین و چڕیی وەرزشکردن بەم جۆرەیە:

بەکارهێنانی ئۆکسجین وەک پێوەرێک بۆ هەناسەدانی خانەکانمان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. پێوەرەکەشی لیتری ئۆکسجینی بەکارهاتوو لە خولەکێکدایە. زۆرترین ئۆکسجینی بەکارهاتوو وەک پێوانەیەک بۆ دیاریکردنی ڕادەی توانایی و چالاکی لە ماوەیەکی درێژدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت. کەواتە هەرچی ڕادەی ئۆکسجینی بەکارهاتوومان زۆرتر بێت، پۆتانسیەلی توانایی زاتیمان زیاتر دەبێت. لە کاتی جووڵەکردندا، ڕێژەی بەکارهێنانی ئۆکسجین زیاد دەکات – تەنانەت پێش ئەوەی کە وردە وردە بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پشوودان، بۆ ماوەیەک دوای جووڵەکەشمان هەر لە ئاستێکی بەرزدا دەمێنێتەوە.

جەستەی وەرزشوانان بە بەراورد لەگەڵ کەسانێک کە وەرزش ناکەن، دەتوانێت لە کاتی چالاکیی جەستەییدا ئۆکسجینی زیاتر هەڵبمژێت. ئەوان دەتوانن لە خولەکێکدا نزیکەی ٥.٢ لیتر ئۆکسجین وەربگرن، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی وەرزش ناکەن لە زۆرترین دۆخی خۆیدا، تەنیا ٢.٨ لیتر وەردەگرن. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە کاتی پشووداندا.

بۆ نموونە، لە کاتی پشووداندا دڵی کەسێکی وەرزشوان لە خولەکێکدا نزیکەی ٤٠-٥٠ جار لێ دەدات، بەڵام دڵی کەسێک کە وەرزش ناکات لە کاتی پشووداندا نزیکەی ٦٠-٩٠ جار لێ دەدات.

وەرگێڕ: هەژار خاتەمی
تەکنیکار و خوێندکار لە نەخۆشخانەی زانکۆی بۆن

سەرچاوە:

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button