بابەتتەکنەلۆجیا

سۆلانا لە نوێترین هێرشی هاکی کریپتۆدا کراوەتە ئامانج. لێرەدا ئەوەی تا ئێستا دەیزانین

هاکەرەکان ئیکۆسیستەمی بلۆکچەین سۆلانایان کردووەتە ئامانج و نزیکەی ٨ هەزار جزدانی دیجیتاڵی بڕیوە.

بەهای ئەو سەروەت و سامانانەی کە دزیی لێ کراوە ڕوون نییە بەڵام شیکاران بەراورد دەکەن نزیکەی ٨ ملیۆن دۆلار (٧.٨ ملیۆن یۆرۆ) لە دراوی دیجیتاڵیدا دزراوە.

کۆمپانیای بلۆکچەینی بەناوبانگی سۆلانا لە تویتێکدا هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی نزیکەی زۆرتر لە ٧٧٦٧ جزدانی دیجیتاڵ کاریگەرییان لەسەر بووە بەهۆی دزینی سۆل تۆکنی سۆلانا و دراوی USD.

تا ئێستا سۆلانا ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە کە چۆن هێرشەکە ڕووی داوە.

کۆمپانیاکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕای گەیاندووە: “پێ ناچێت ئەمە هەڵەیەک لەلایان کۆدی ناوەکی سۆلانا بێت، بەڵکوو لەوە دەچێت لە نەرمامێرێک کە لەلایەن چەندین جزدانی دیجیتاڵی بەناوبانگ کە لەلایان بەکارهێنەرانی تۆڕەکەدا بە کار دەهێنرێت بووبێت ”.

ئێوارەی سێشەممە، بەکارهێنەران ڕایان گەیاند کە پارەکانیان لە جزدانەکانی “هات” کە بە ئینتەرنێتەوە بەستراوەتەوە، واتە ناونیشانی بەستراو بە ئینتەرنێتەوە، کە بریتین لە فانتۆم و سلۆپ، کە دوو خزمەتگوزاری جزدان لەسەر بنەمای سۆلانان، دەرهێنراوە.

وەرگێڕ: ئێحسان ئیزەدی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button