بابەتزانستە بنەماییەکان

ئەو ژنە زانستوانانەی مێژوو لە بیری کردوون | مارتە گۆتییە

گۆتییە لە ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ١٩٢٥ لە فەڕەنسا لە دایک بوو و ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەو لە ساڵی ١٩٥٨دا بۆی دەرکەوت ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی کۆنیشانەی داونیان هەیە کرۆمۆسۆمێکی زیادەیان هەیە.
کاتێک بە هۆی نەبوونی مایکرۆسکۆپێکی بەهێز نەیتوانی ڕێک ئەو کرۆمۆسۆمە زیادییە بناسێتەوە، بەسادەیی سلایدەکانی بە قەرز داوە بە پسپۆڕی جینات «ژیرۆم لێژۆن». ئەمەشی ساڵی ٢٠١٤ بە گۆڤاری «ساینس» گوتووە.
پاشان ئەو بە بینینی بابەتی «دۆزینەوەی کرۆمۆسۆمی زیادەی ٢١» کە شەش مانگ دواتر بڵاو کرایەوە سەرسام بوو. لەوێ ناوی لێژۆن وەک یەکەم نووسەر و ناوی گۆتییە وەک دووەمی بووە و تەنانەت ناوەکەی بە هەڵە نووسراوە.
ساڵی ١٩٩٤ بوو کە لیژنەی ئەخلاقی پەیمانگەی نەتەوەیی توێژینەوەی تەندروستی و پزیشکیی INSERM لە فەڕەنسا ڕایگەیاند کە بە دووری دەزانێت کە لێژۆن ڕۆڵی سەرەکیی لە دۆزینەوەکەدا گێڕابێت.
Marthe Gautier
Down’s syndrome کۆنیشانەی داون
chromosome کرۆمۆسۆم
Geneticist پسپۆڕی جینات
Jerome Lejeune
Science journal
INSERM: Institut national de la santé et de la recherche médicale (the National Institute of Health and Medical Research)

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button