کورتەی هەواڵە زانستییەکان

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ٢٠٢٢

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ٢٠٢٢ به کەسێکی بێلاڕووسی و دوو ڕێکخراوەی ڕووسی و ئۆکراینی بەخشرا.لە ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢دا لیژنەی نۆروێژیی نۆبڵ بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ببەخشێتە پارێزەری مافی مرۆڤ ئەلێس بیالیاتسکی لە بێلاڕووس و ڕێکخراوی مێمۆریاڵی مافی مرۆڤی ڕووسیا و ناوەندی ڕێکخراوەی ئۆکراینیی مافی مرۆڤ بۆ ئازادییە مەدەنییەکان. براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتەکانی خۆیان دەکەن. چەندین ساڵە لەپێناو تێکۆشانی ئەوانەوە مافی ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان بەرەو پێش دەچێت. ئەوان هەوڵێکی مەزنیان بۆ بەبەڵگەکردنی تاوانە جەنگییەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات داوە. لیژنەی نۆروێژیی نۆبڵ بە بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە ئەلێس بیالیاتسکی، مێمۆریاڵ و سەنتەری ئازادییە مەدەنییەکان، دەیەوێت ڕێز لە سێ قارەمانی گەورە و بەرچاوی مافەکانی مرۆڤ و دێموکراسی و پێکەوەژیانی تەبا لە وڵاتانی دراوسێی بێلاڕووس و ڕووسیا و ئۆکراین بگرێت. لە ڕێگەی هەوڵی بەردەوامیان لە بەرژەوەندیی بایەخە ئینسانییەکان، بانگەشەی دژە سەربازی و پاراستنی بنەماکانی یاسا، براوەکانی خەڵاتی ئەمساڵ، بنەمای وەسیەتی ئەلفرێد نۆبڵ، دامەزرێنەری ئەو خەڵاتە بۆ ئاشتی و برایەتیی نێوان گەلانیان زیندوو کردەوە و ڕێزیان لێگرت. هەوڵێک کە لە ئێستادا جیهان زۆرترین پێویستی پێیەتی.

Ales Bialiatski

Memorial

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سەعدی کیانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button