نژیاروانی (Architecture)
“نژیاروانی” دەتوانێ بەم شێوانە پێناسە بکردرێ:
- زاراوەیەکی گشتی بۆ باس لەسەر خانوو و چوارچێوە فیزیکییەکانی دیکە.
- هونەر و زانستی دیزاینی خانووەکان و (بەشێ لە) پێکھاتە ناخانووییەکان (non-building).
- شێوەیەک بۆ داڕشتن و شێوازێک بۆ دروستکردنی چوارچێوەی تەلار و باقی پێکھاتە فیزیکییەکان.
- زانین و ئاگاداری لە ھونەر، زانست و تەکنۆلۆجی، و مرۆڤایەتی.
- کردەوەی نژیاروان، لەویا کە نژیاروانی بە واتای نیشاندانی ئەو ئیشەی کە کردوویەتی سەبارەت بە دیزاین و درووستکردنی خانووەکان، یان ژینگە دروستکراوەکان.
- چالاکیگەلی داڕشتنی نژیاروان، لە ئاستی ماکرۆ ( داڕشتنی شاری، نژیاروانی دیمەنی جوان و سروشتی) بەرەو ئاستی میکرۆ (وردەکاری بنیاتنان و کەلووپەل).
نژیاروانی لەگەڵ پلاندانان، داڕشتن و دروستکردنی فۆڕم، فەزا و دەوروبەر بۆ نیشاندانی کردەوەیی، تکنیکی، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و تێڕامان لە جوانی ئیش ئەکات. نژیاروانی بە دەستکاری و هاوئاهەنگیی داھێنەرانەی کەرستە و تەکنۆلۆجی، و رووناکی و سێبەر پێویستی هەیە. زۆرجار، ئەبێ پێداویستییە ناکۆکەکان دەبێ تێکڕا بەیەکەوە چارەسەر ببێ. چالاکیی نژیاروانی هەروەها لە لایەنە کردەوەیەکانی بەدیهێنانی خانوو و پێکھاتەش دەسووڕێتەوە، وەکوو دانانی خشتەی کاتی، خەمڵاندنی تێچوووەکان و بەڕێوەبەرایەتیی بنیاتنان. بڕوانامەگەلێ کە لەلایەن مێعمارەکانەوە بەرهەم دێن، وەکوو کێشراوەکان، پلانەکان و تایبەتمەندییە تکنیکییەکان، چوارچێوە و شێوەکاری خانوو و جۆرەکانی دیکەی سیستمێک پێناسە دەکەن کە دەبێ دروست بکردرێ یان دروستکراون.
نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەیشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە.
[1] Historical civilizations تمدن های قدیمی[/vc_column_text][/vc_column][vc_column width=”1/3″][vc_single_image image=”2662″ img_size=”full”][vc_column_text]بڕێک لە نژیاروانییە ناسراوەکانی مێژوو بریتین لە:
نژیاروانیی کۆن: کە لە بەر لە دایک بوونی مەسیح باو بوە.
نژیاروانیی ئاسیایی: کە لە وڵاتە ئاسیاییەکان وەکوو چین، ژاپۆن و ھیندستاندا باوە.
نژیاروانیی ئیسلامی: کە لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا وەکوو ئێران، ئیسپانیا، تورکیا و ھیندستاندا باو بووە.
نژیاروانیی ڕێنیسانس: کە لە لە دوای ڕێنیسانس باو بووە.[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row]